فه‌رمانداری یه‌په‌گه له عه‌فرین: ده‌ستمان به ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕشگێڕی كرد
فه‌رمانداری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له عه‌فرین، ڕایگه‌یاند؛ له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، «ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕشگێڕی»مان ده‌ستپێكردووه.
فه‌رمانداری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له عه‌فرین، ڕایگه‌یاند؛ له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، «ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕشگێڕی»مان ده‌ستپێكردووه.
مه‌حموود به‌رخۆدان، فه‌رمانداری یه‌په‌گه له عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕشگێڕی كردووه.
به‌رخۆدان له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ «ستێرك تی ڤی» ڕایگه‌یاند: «دوژمن ویستی ڕوو له «ڕاجۆ» بكات، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هه‌سه‌ده ئۆپه‌راسیۆنێكیان له به‌رانبه‌ریان ده‌ستپێكرد. له گونده‌كانی حه‌دیما، شادیا و گونده‌كانی دیكه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه. له گوندی سۆركێ-ش شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر هێڵی ڕاجۆ ده‌ركراون.»
فه‌رمانداره‌كه‌ی یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له گوندی شنگێلێ كه دوژمن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد گوایه كۆنتڕۆڵیان كردووه، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانمان كه‌وته ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانان.
مه‌حموود به‌رخۆدان باسی له‌وه‌ش كرد، له هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانی داگیركه‌ر هه‌بن، ئۆپه‌راسیۆنه شۆڕشگێڕییه‌كه ده‌یگرێته‌وه و له كاتژمێره‌كانی داهاتووش ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ش. م