فڕۆکەکانی تورکیا ئامبوڵانسێکی مانگی سوریان کردە ئامانج

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، لە ناوچەی جندرێسی سەر بەعەفرین، ئامبوڵانسێکی فریاکەوتنیان کردە ئامانجی هێرشەکانیان، کە تایبەتە بەمانگی سوری کورد.

دەربارەی زیانەکانی ئەو هێرشە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرش و تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا وە لە سنووری عەفرین، تا ئیستا دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون، کە چەندین منداڵ و ژنیشیان تێدایە.