قه‌سه‌ده: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ١٤ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا ١٤ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا ١٤ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ی كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له گوندی باخۆزی سه‌روو شه‌ڕ به‌رده‌وامه و ١٤ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باخۆزی سه‌روو
«له شه‌وی ڕابردووه‌وه شه‌ڕ له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه. چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا به‌ره‌و ئه‌و خاڵانه پێشڕه‌وی بكه‌ن كه هێزه‌كانمان ڕزگاری كردوون، به‌ڵام شكستیان هێنا. چه‌ته‌كان له هێرشه‌كه‌یاندا ماتۆڕ، هاوه‌ن و تۆپهاوێژیان به‌كارهێنا. له‌م شه‌ڕه‌دا زۆر چه‌ته كوژران و ٢ شه‌ڕڤانی ئێمه بریندار بوون. شه‌ڕ هه‌تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان پێشڕه‌وییان كرد و ٤ خاڵیان له‌نێو گوندی باخۆز ڕزگار كرد. له هه‌مان كاتدا، هێزه‌كانمان له كۆڵانه سه‌ره‌كییه‌كانی گونده‌كه‌دا پێشڕه‌وییان كرد و تیمی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازی ئه‌و مینهی بێ كاریگه‌ر كرد كه له كۆڵانی سه‌ره‌كی دانرابوو. شه‌ڕ ئێستا له‌نێو گوندی باخۆز به‌رده‌وامه.
به‌ره‌ی سهوسا
هێزه‌كانمان له‌م به‌ره‌یه له پێشڕه‌ویدان و شه‌ڕی تووند له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا ڕووده‌دات. فه‌رمانداره‌تیی ئه‌م به‌ره‌یه جه‌ختی كرده‌وه كه ٤ چه‌ته كوژراون. هه‌روه‌ها چه‌ته‌كان به‌چڕی تۆپباران ده‌كه‌ن و زۆر مینیان داناوه و چه‌كی نیشانه‌شكێن به‌كاردێنن.
شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی سه‌ختدا، له‌م به‌ره‌یه ٢ شه‌ڕڤانی ئێمه شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها ٢ شه‌ڕڤانی دیكه‌ش بریندار بوون. له شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئه‌م ساته شه‌ڕ له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه. هێزه‌كانمان له‌م به‌ره‌یه‌دا پێشڕه‌وییان كرد و خاڵێكیان له چه‌ته‌كان ڕزگار كرد. چه‌ته‌كان مین و ئامێری بۆمبڕێژكراو به‌كاردێنن. هه‌روه‌ها چه‌ته‌یه‌كی خۆكوژ خۆی ته‌قانده‌وه. له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئه‌م به‌ره‌یه‌دا، ٨ چه‌ته كوژران و ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٣ هێرشی ئاسمانی و ٥ هێرشی مووشه‌كییان له دژی بنكه‌كانی چه‌ته‌كان ئه‌نجامدا.
له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، فه‌رمانداره‌تیی به‌ره‌ی شه‌ڕ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ١٤ چه‌ته كوژراون، ٢ شهڕڤانیشمان شه‌هید بوون و چه‌ند شه‌ڕڤانێكیش بریندار بوون.»
s.m