قه‌سه‌ده‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری له‌ دێره‌زۆر ڕاگرت

قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشی كرده‌ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌وان وه‌ك قه‌سه‌ده‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان دژی داعش له‌ دێره‌زۆر وه‌ستاندووه‌.

دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له‌ ١٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ به‌ پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ده‌ستی پێكرد. ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه ڕزگاركردنی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بوو تا ده‌گاته‌‌ ناوچه‌ی هه‌جین كه‌ دواهه‌مین شوێنی چه‌ته‌كانی داعشه‌ له‌ سووریا.

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده‌) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ دژی كۆبانێ و گرێسپی، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌ دێره‌زۆر وه‌ستاندووه‌.

قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ دژی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بێده‌نگ نابن و داوای له‌ هاوپه‌یمانان كرد هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕوون بكه‌نه‌وه‌. قه‌سه‌ده‌ ڕاشیگه‌یاند‌، هێرشه‌كانی توركیا به‌ واتای پشتگیری كردنی داعشه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئاژانسی هه‌واڵی هاوار دیمه‌نی هێرشی ئه‌مڕۆی سوپای توركیای داگیركه‌ری دژ به‌ گونده‌كانی كۆبانێ بڵاوكرده‌وه‌. ده‌وڵه‌تی تورك به‌یانیی ئه‌مڕۆ گونده‌كانی سه‌لیم، ئاشمێ و كۆرعه‌لی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانێ به‌ تانك و تۆپ بۆمباران كرد. ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون.

s.m