قه‌سه‌ده هێڵی به‌رگریی چه‌ته‌كانی داعشی له شارۆچكه‌ی باخۆز كۆنتڕۆڵ كرد
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له شارۆچكه‌ی باخۆز كه چه‌ند ڕۆژێكه شه‌ڕی سه‌ختی تێدا ڕووده‌دات، هێڵی به‌رگریی داعش كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانان.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له شارۆچكه‌ی باخۆز كه چه‌ند ڕۆژێكه شه‌ڕی سه‌ختی تێدا ڕووده‌دات، هێڵی به‌رگریی داعش كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له‌نێو شارۆچكه‌ی باخۆز ماوه‌ی ٢ ڕۆژه شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه و پێكدادانی شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه. ڕاشیگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێڵی به‌رگریی چه‌ته‌كانی داعشیان كۆنتڕۆڵ كردووه.
قه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كردووه، شه‌ڕه‌كه له‌نێو ئه‌و شارۆچكه‌یه به‌رده‌وامه و زیانێكی زۆر به‌ر چه‌ته‌كان كه‌وتووه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانیان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌كی سووك و مامناوه‌ندی چه‌ته‌كان و كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نیش له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
s.m