قه‌سه‌ده‌: ٤٩ چه‌ته‌ی داعش كوژران

قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، له‌ شه‌ڕی به‌ره‌ی هه‌جین له‌ سنووری دێره‌زۆر ٤٩ چه‌ته‌ی داعش كوژران.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده‌) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی داعش له‌ به‌ره‌ی هه‌جین هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

قه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، شه‌ڕڤانان هێرشی چه‌ته‌كانیان تێكشكاندووه‌ و گورزی تووندیان لێ داون و ٤٩ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده‌:

به‌ره‌ی هه‌جین

«له‌ به‌ره‌ی هه‌جین تێرۆریستانی داعش هێرشی بنكه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه‌یان كرد، شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه‌ و له‌نێوان هێزه‌كانمان و تێرۆریستاندا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. شه‌ڕڤانان گورزی تووندیان له‌ چه‌ته‌كان دا و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاند.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ند بنكه‌یه‌كی تێرۆریستانیان بۆمباران كرد. لێره‌ش ژماره‌یه‌ك تێرۆریست كوژران، هه‌روه‌ها بنكه‌كانی فه‌رمانداره‌تی، تونێله‌كان، سه‌كۆكانی تۆپهاویشتن و ئۆبوس ته‌قێنرانه‌وه‌. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی چه‌ته‌كانیش تێكشكێنرا.

هاوكات له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ تێرۆریستان هه‌وڵیان دا خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ خاڵێكی شه‌ڕڤانانی ئێمه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان به‌كارهێنا، به‌ڵام شه‌ڕڤانانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و هه‌ژمارێك چه‌ته‌ كوژران و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵاتن.

فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی تێرۆریستان، له‌ ئه‌نجامدا تونێل و چه‌ند بنكه‌یه‌كی فه‌رمانداره‌تیی ته‌قێنرانه‌وه‌ و ڕێگه‌ی گه‌یاندنی هاریكاریی به‌ چه‌ته‌كان داخرا.

ئامار

- ٤٩ تێرۆریست كوژران.

- ٨ بنكه‌ی تێرۆریستان ته‌قێنرنه‌وه‌، ٢ ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ داخران، ٣ تونێل، ١٠ بنكه‌ی به‌رگری، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و سه‌كۆیه‌كی هاوه‌ن ته‌قێنرانه‌وه‌.

- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ٢٧ شوێنیان دا.»

s.m