له شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له‌نێو شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كان زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خراوه.
له‌نێو شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كان زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خراوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانها، ئه‌مڕۆ دانی نیوه‌ڕۆ له نزیك هۆڵی ژن له شه‌قامی فل-ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویداوه.
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه تا ئێستا زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نرا باری عه‌فرین نائاساییه و له‌نێو سوپای تورك و چهتهكانیشدا مه‌ترسی گه‌وره درووست بووه.
ماوه‌ی ٢ ڕۆژه له عه‌فرین چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر زیادیان كردووه. یه‌په‌گه هه‌تا ئێستا ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
s.m