له عه‌فرین ٣ تانكی دیكه‌ی سوپای توركیا تێك‌شكێنران
هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین، گورزی گه‌وره‌یان لێ ده‌درێت. ڕاگه‌یه‌نرا كه له ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین ٣ تانكی دیكه‌ی سوپای توركیا تێكشكێنراون.
هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین، گورزی گه‌وره‌یان لێ ده‌درێت. ڕاگه‌یه‌نرا كه له ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین ٣ تانكی دیكه‌ی سوپای توركیا تێكشكێنراون.
له ناوچه‌كانی ڕاجۆ و بلبلێی سه‌ر به عه‌فرین، له‌نێوان سوپای داگیركه‌ری توركیا و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ له ڕاجۆ ٢ تانكی توركیا تێك‌شكێنران. ڕاگه‌یه‌نرا تانكێك له گوندی ئامارا، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له گوندی كۆمڕهشێ تێكشكێنراون و چه‌ته‌كانی نێو تانكهكانیش كوژراون. هاوكات ئاژانسی ئانها بڵاویكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا تانكێكی دیكه‌ی سوپای توركیا له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه تێكشكێنراوه. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و تانكانه‌ی سوپای توركیا كه ئه‌مڕۆ تێكشێنراون بوو به ٣ تانك.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان ڕایانگه‌یاند، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دیمه‌نی تانكه تێكشكێنراوه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
له سنووری ناوچه‌ی بلبلێ، بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامه.
ش. م