وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٢٣٣ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٨٨ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٦٦ توشبوویان لە بەغدا بووە و ١١ لە میسان، ٨ لە بەسرە و دوو لە زیقار و کەسێکیش لە دیالە بووە، هەروەها کەسێک لە بەغدا گیانیلەدەستداوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا چاکبوونەوەی ٣٢ توشبووی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، کە ٢٣ کەسیان لە بەغدا و پێنج کەس لە بەسرە و سێ کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە کەربەلا بووە.
لەکۆتایشدا ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا خراوەتە ڕوو، کە ٢ هەزار و ٧٦٧ کەسە، کە هەزار و ٧٣٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ز.ش