لەعەفرین شەڕدژوارە، توركیا هێرشی ئاسمانی ده‌كات
هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا له هەشتەمین ڕۆژی خۆیدا به‌رده‌وامه. لە ناوچه‌ی راجۆ، بلبلێ و جندرێس شەڕێكی دژوار هه‌یه و سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی ده‌كات.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا له هەشتەمین ڕۆژی خۆیدا به‌رده‌وامه. لە ناوچه‌ی راجۆ، بلبلێ و جندرێس شەڕێكی دژوار هه‌یه و سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی ده‌كات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەبەر دەستدایە، لە گوندی کەڤركهڕێی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین شەڕێکی دژوار لەنێوان هێزەکانی سووریای دێمۆكراتی و سوپای داگیرکەری تورکیا له ئارادایه.
هەروەها ئاشکرابوو کە فڕۆكه‌كانی سوپای تورکیا گوندی شێخ خۆرزوی بلبلێ و گوندی حۆمامێی ناوچه‌ی جندرێس بۆردمان ده‌كه‌ن.
ک. ش