نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین: تا ئێستا ١٠٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نەخۆشخانەی عەفرین ڕایگەیاند، لەماوەی ١٣ ڕۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عه‌فرین، ١٠٤ هاوڵاتی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥٦ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نەخۆشخانەی عەفرین ڕایگەیاند، لەماوەی ١٣ ڕۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عه‌فرین، ١٠٤ هاوڵاتی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥٦ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
جوان موحەمەد, وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین لە لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا و دوایین ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی سوپای توركیای ئاشكرا كرد.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، له ٢٠ی ژانوویه\٣ی ڕێبه‌ندان-ه‌وه كه هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستی پێكردووه، ١٠٤ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥٦ی دیكه‌ش برینداربوون.
جوان محه‌مه‌د ده‌ستنیشانی كرد، له‌نێو قوربانیاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له ژن و منداڵ هه‌یه.
وته‌بێژه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین ڕاشیگه‌یاند، برینی ژماره‌یه‌كی زۆر له برینداره‌كان سه‌خته، هه‌موو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به هه‌موو توانا و دهرفهتیانهوه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ده‌ن باسی له‌وه‌ش كردری به‌شێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه، پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین چاره‌سه‌ر بكرێن.
ش. م