هاوكاری سوپای تورکیا و گرووپە جیهادییە تێرۆریستییه‌كان رۆژ بە ڕۆژ ئاشکرا ده‌بێت، ده‌ركه‌وت توركیا هەموو گرووپە تیرۆریستییەکانی ناو سووریای لە كه‌مپه‌كانی خۆی له تورکیا كۆكردوونه‌ته‌وه و دوای مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، پڕچەکی کردوون و شان بە شانی سوپای تورکیا هێرشێکی بەرفره‌وانیان كردۆته سه‌ر عه‌فرین. له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیا و گرووپه تێرۆریستییه جیهادییه‌كانی سه‌ر به توركیا كه ئێستا هێرشی عه‌فرین ده‌كه‌ن، ده‌ناسن.
ئه‌و گرووپانه كێن و له كوێ جێگیر بوون؟
١. میحوه‌ری عه‌زاز:
- ئەحرار ئه‌لشام: زۆرینەی چەتەکانی «ئەحرار ئه‌لشام» لە عەزاز كۆبوونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ستن به رێکخستنی ئه‌لقاعیده، له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عەفرین، فه‌رمان لە دەزگەی هەواڵگریی تورکیا وه‌رده‌گرن. ئەم گرووپە چه‌كداره سەلەفییە له ده‌ستپێكی ئاڵۆزییەکانی سووریا، لە لایەن «شێخ حەسەن عه‌بوود» ناسراو به «عەبدوڵا ئه‌لحه‌مه‌وی» دروست کراوە. بەرپرسانی ئەم گرووپە هەموویان سەلەفین و پێشتر لە «به‌ندیخانه‌ی سیدنهیا»ی ڕژێمی بەعسی سووریادا به‌ند كرابوون.
ئەم گرووپە لە گرووپە چەکداره هەرە گه‌وره‌كانی شەڕی سووریا بوون. به‌ڵام به‌هۆی چه‌ندین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا و گرووپە چەتەکانی دیکە لە ئیدلیب، ورده ورده لاواز بوون. ئێستا کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی دەزگەی هەواڵگری تورکیا و لە ئیدلیب له‌گه‌ڵ ئەلقاعیده هاوپه‌یمانه‌تییان پێكهێناوه.
کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بە ئاشکرا پشتگیری ئەم گرووپە ده‌كه‌ن و «ئەحمەد داود ئۆغلوو»ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا بە دەیان جار ڕایگەیاندووە کە ئەم گرووپە نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات. ئێستا ئەو گرووپە له ڕیزی سوپای تورکیا جێگه‌ی گرتووه و پێكه‌وه هێرشی عەفرین ده‌كه‌ن.
- چەتەی تورکستانی؛ سوپای تورکیای داگیركه‌ر ٤٠٠ چەتەی تورکستانی لە پێنج خاڵ جێگیر کردووە.
- فەیلەق ئه‌لشام؛ زۆرینەی هێزەکانی فەیلەقی شام تێکشکاوە و تەنیا یەکەیه‌كی ٥٠٠ کەسییان بەناوی «تۆگای ئه‌لشمال» بە سەرپەرشتی «عەبدوڵا بروز و عه‌بدوڵا خەلیل» لێ بەجێ ماوە کە لە عەزاز جێگیرن. بەو هۆیەی کە زۆربەی ئەندامانی ئەم گرووپە خەڵکی «پارێزگه‌ی حومس»ی سووریا‌ن، بە فەیلەقی حومس-یش ناویان ده‌برێت.
٢. میحوەری جندرێس:
- لیوای سەمەرقەند؛ ئەم گرووپە ده‌ستكردنی دەزگەی هەواڵگریی تورکیایە و بە ١٠٠٠ چەکدار مەزەندە ده‌كرێن. ئەم گرووپە زۆرتر چەکی سوک بەکار دێنن و لەرێر فەرمانی فەیلەقی شامدا چالاکی ده‌كه‌ن.
- فەیلەق ئه‌لشام؛ ئەم گرووپە له جیهادییه‌كانی خەڵکی ئیدلیب دروستكراوه و لەنێو خاکی تورکیادا پەروەردەی سەربازییان دیوە.
- فیرقەی فەستەقم بیلا؛ ئەم گرووپە پاشماوەی گرووپە جیهادییەکانی حەلەبن و توركیا كۆیكردوونه‌ته‌وه.
- چه‌ته‌كانی بەناوی «سوپای نوخبە» کە لە ئیدلیب کۆکراونەتەوە.
٣. میحوه‌ری قه‌ڵای سه‌معان:
- چەتەکانی بەرەی نووسرە (باڵی ئەلقاعیدە لەسووریا)؛ ئەم میحوەرە لە لایەن بەرەی نووسرە و دەزگەی هەواڵگریی تورکیاوە به‌ڕێوه‌ده‌برێت. چهتاكان لە رۆژئاوای قه‌ڵای سه‌معان تا ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌ڵاكه لە ١٢ خاڵ جێگیرن.
- نورەدین زه‌نگی؛ ئەم گرووپە چه‌ته‌كانی سه‌ر به «ئه‌حرار ئه‌لشام»ن.
- سوپای ئازادی ئیدلیب؛ پێکهاتەی ئەم گرووپە لە ئاواره‌كانی ئیدلیب-ن و لە لایەن هه‌واڵگریی تورکیاوە بەڕێوە ده‌برێن.
- سوپای باکوور؛ چه‌ترێكه بۆ پاشماوەكانی سوپای ئازادی سووریا.
٤. میحوەری سیریا تێل:
- لیوای سوڵتان سولەیمان شا: ئەم گرووپە بە سەرپەرەستی کەسێک به ناوی «ئەبوو ئەمشه» لە تورکیا دروست کراوە و پەروەردەی سەربازییان بینیووە.
- فەیلەق ئه‌لشام؛ گرووپێکی ١٠٠ کەسین.
- سقوور ئەلجهبهل؛ گروپێکی نزیک بە ١٠٠ کەسن کە سەرچەتهیهك بە ناوی «حەسەن خەیری« سەرپەرشتییان ده‌كات.
- ئەحرار ئه‌لشه‌رقیه؛ گرووپێکی ٢٠٠ کەسی جیهادیین. بە سەرپەرشتی «ئەبوو حاتەم شعێتات» بەڕێوه‌ده‌برێت. ئەم گرووپە سەر به ئه‌لقاعیده‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی سوپای تورکیا چالاکی ده‌كه‌ن. هێزه تایبه‌ته‌كانیان نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌سن.
٥. میحوەری ڕاجۆ:
ئەو هێزانەی کە لە لایەن سوپای تورکیاوە مەشقیان پێکراوە و لەم میحوەرە شەڕ ده‌كه‌ن:
- سوپای ئەلئهحفاد؛ ژمارەیان ١٠٠ چەکداره.
- تلاعی نەسر؛ ژمارەیان ٥٠٠ چەکداره.
- لیوای محه‌مه‌د فاتیح: ژمارەیان ٥٠٠ چەکدارە
- لیوای مونتەسیر بیلا؛ ئەم گرووپە به ١٠٠٠ چەکدار مەزەندە ده‌كرێن.
میحوەری ڕاجۆ لە لەیەن هێزەکانی سووریای دێمۆكرات – هەسەدە تێكشكێنراوه و ئێستا چەتەکان لە میحوەری سریاتێلهوه هێزی پشتیوانی‌یان بۆ چووە.
٦. میحوەری بلبلێ:
هێزی هەرەگەورەی سوپای تورکیا و چەتەکانی لەو میحوه‌ره کۆبوونەتەوە. هێزی تایبەتی سوپای تورکیاش لەو میحوه‌ره جێگیر بووە.
ئەو گرووپانەی کە لەم میحوەرە شه‌ڕ ده‌كه‌ن:
- ئەحرار شام
- ئەحرار شەرقییە
- فەیلەقی شام کە لە عەزازهوه هاتوون.
ئەم گرووپانە کە لەم میحوەرەدا شەر ده‌كه‌ن، لە گرووپە جیهادییەکانن کە لەسەر ئەو باوەڕەن، گەلی کورد گەلێکی بێ دینە و سەڕبڕینیان حەڵالە، دوایین کردەوەیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بوو کە لە به‌رانبه‌ر تەرمی شەڕڤانێکی یەپەژە ئەنجامیان دا.
٧. میحوەری پارسا خاتوون (چیای قه‌سته‌ل - بهرسایا):
- سوپای موجاهدین
- بەرەی ئیسلامی
- بەرەی ئیسلاح
- سقوور شام
- بزووتنەوەی حەزیم
- ئەحراری شام
ئەم گرووپانە گرێدراوی بەرەی نووسرەن و لەژێر فەرمانی دەزگەی هەواڵگری تورکیادا کار ده‌كه‌ن. ژمارهیان١٠٠٠ چەکدارە.
٨. میحوەری شەهبا:
- هێزی ٢٣؛ ئەم هێزە لەلایەن «یاسر ئەبوو عەڵی حەراج» بەرێوە ده‌برێت و ڕێژەیان ٣٠٠ چه‌كداره کە لە به‌ره‌كانی «شێخ عیسا»ی به‌رانبه‌ر هه‌سه‌ده جێگیرن. ئەم گرووپە لە کەسانی بیانی پێکدێت و ڕاستەوخۆ لە لایەن هەواڵگریی تورکیاوە بەرێوە ده‌برێت.
- فەوجی ئەل موستەفا؛ ئەم گرووپە پێشتر بەناوی هێزی ١٣ ده‌ناسرا، دوای ئەوەی کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە شاری مارییە گەمارۆ دران، ناوی خۆیان گۆڕی. سەردەستەی ئەم گرووپە کەسێک بوو بەناوی «ئه‌بوو حەشیش» کە بە دەستی داعش کوژرا. ژمارەی ئەم گرووپە ٥٠٠ چەکدارە و ڕاستەوخۆ لە لایەن هەواڵگریی تورکیاوە ئاراسته ده‌كرێن.
فەیلەقی سوڵتان موراد لەكوێیه؟
ئەو چه‌تانه له سه‌رانسه‌ری خاڵه‌كان هه‌ن. سه‌رپه‌رشتی هه‌موو گرووپه‌كان ده‌كه‌ن و بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ گرێدراوی دەزگه‌ی هەواڵگری تورکیا(میت)ن. له ڕووی كاری لۆجستی و دابینكردنی چەک و تەقەمەنی و پێداویستییەکانیان ئه‌وان به‌رپرسن. پێشتر ئەم گرووپه لەگه‌ڵ ئەلقاعیده لە حەلەب كۆبووبوونه‌وه و بە سه‌رپه‌رشتی دەزگەی هه‌واڵگریی تورکیا هاوپەیمانهتییان پێكهێنا کە ژماره‌یان ٢٠٠٠ چەکدارە. کەسێک بەناوی «فەهیم عیسا» بەرپرسیاری گشتییه و ڕاستەوخۆ لە دەزگەی هەواڵگریی تورکیا فەرمان وه‌رده‌گرێت.
ژماره‌یه‌ك گرووپ کە جێگه و میحوەرەکانیان ده‌گۆڕن:
ئەم گرووپانە خەڵکی سووریا‌ن و لەلایەن دەزگەی هەواڵگری تورکیاوە دروست کراون و لە میحوەرەکاندا جێگۆڕکێیان پێ ده‌كرێت:
- لیوای موعته‌سیم
- فرقەی حه‌مزه
- لیوای عاسیفەی شام
- سوپای نەسر
- لیوای سه‌ڵاحه‌دین
- فەیلەقی ١،٢،٣
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورکیا کە خۆیان ڕاسته‌وخۆ بەشداری ده‌كه‌ن له شەڕی قڕکردنی گەلی کورد:
- خۆبەخشەکانی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا – میت
- هێزی تایبەتی سوپای تورکیا (کۆماندۆ)
- ڕێكخراوی گورێن بوز (گورگه بۆره‌كان)
- سوپای تورکیا – هێزی ئاسمانی و وشکانی
ئەم گرووپانە کە گرێدراوی دەزگەی هەواڵگری تورکیان، بەناوگەلێکی جیاجیاوە وەک؛ قه‌ڵعانی فورات، سوپای باکوور...هتد، ماوه‌ی ١٥ ڕۆژە بە هەموو هێزی خۆیانەوە و بە پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌فرین
ش. م