هه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٣٠ی ژانوویه‌ی بڵاوكرده‌وه
هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوێنێ (٣٠ی ژانوویه\١٠ی ڕێبه‌ندان)ی نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیای داگیركه‌ری بڵاوكرده‌وه.
هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوێنێ (٣٠ی ژانوویه\١٠ی ڕێبه‌ندان)ی نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیای داگیركه‌ری بڵاوكرده‌وه.
هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیای بڵاوكرده‌وه. ئه‌مه ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌یه:
به‌ره‌ی ماباتا: له كاتژمێره‌كانی به‌یانی دا شه‌ڕ ڕوویدا و هه‌تا ئێواره به‌رده‌وام بوو. دوژمن به به‌كارهێنانی چه‌كی گران به‌رده‌وام تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد.
به‌ره‌ی ڕاجۆ: كۆپته‌ره‌كانی له جۆری كوبرا ده‌وروبه‌ری ڕاجۆ، گردی كه‌ر، گردی ئۆمه‌رایان بۆمباران كرد. له نیوه‌ڕۆدا دوژمنی هێرشكه‌ر هه‌وڵی دا بێته هه‌رێمه‌كه‌وه و هێرشی كرده سه‌ر گردی كه‌ر، شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و تێكیان شكاندن. له لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕڤانانمان بندۆزه‌رێكی دوژمنیان تێك‌شكاند. دوای شه‌ڕ، دوژمنی هێرشكار ڕاجۆ و گونده‌كانی به‌بێ ناوبڕ تۆپباران كرد. له ئه‌نجامدا ٣ هاوڵاتیی سیڤیل به سه‌ختی برینداربوون.
به‌ره‌ی گوندی شادیا: شه‌ڕڤانان كاروانێكی سه‌ربازیی دوژمنیان كرده ئامانج كه له ٥ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی دۆشكه‌له‌سه‌ر پێكهاتبوون. له ئه‌نجامدا ٣ ئۆتۆمبێل به ته‌واوی تێكشكێندران و زیانێكی زۆریش به ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه گه‌یه‌ندرا. گروپه‌كه‌مان كه چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجام دا، به‌بێ هیچ زیانێك گه‌ڕانه‌وه بنكه‌كانی خۆیان. له شوێنی چالاكی شه‌ڕڤانانمان، جموجۆڵی ئامبولانس به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینرا.
به‌ره‌ی مه‌یدانكێ: فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی ئه‌م به‌ره‌یان كرد، به‌ڵام هیچ زیانێكمان پێنه‌گه‌یشت.
به‌ره‌ی بلبلێ: سوپای توركیای هێرشكار گونده‌كانی تۆپال، خۆلكا و شێخورزایان تۆپباران ده‌كرد. هێزه‌كانمان له كاتژمێره‌كانی ئێواره‌دا وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه و له دژی سه‌ربازگه‌ی به‌رانبه‌ر گوندی تۆپبال چالاكییان ئه‌نجام دا. له ئه‌نجامدا زیان به سه‌ربازگه‌كه گه‌یشت.
به‌ره‌ی شه‌را: سوپای توركیای داگیركه‌ر گردی بافوولن، ده‌كیمداش و عه‌ره‌بوێران-یان به تۆپ و تانك تۆپباران كرد.
به‌ره‌ی شێراوا: شه‌ڕڤانانمان ٢ ئۆتۆمبێلی تێرۆرسته‌كانی به‌ره‌ی قه‌ڵای سه‌مانێیان كرده ئامانج. له ئه‌نجام دا یه‌كێكیان بووه ئامانجی گوله‌كانی شه‌ڕڤانان و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵات.
به‌ره‌ی جندرێس: سوپای توركیا جارێكی دیكه جندرێس و گوندی حه‌مام و هه‌موو جۆره‌كانی چه‌كی گرانی تۆپباران كرد. هه‌روه‌ها تێرۆریستان گوندی تل سلوور-یان به چه‌كی دۆشكه گوله‌باران كرد.
كانتۆنی شه‌هبا: تێرۆریستانی (قه‌ڵعانی ئه‌لفرات\داعش) ویستیان له به‌ره‌ی شه‌هبا بێنه پێشه‌وه. شه‌ڕڤانانمان هێزه‌كانی ئه‌وانی كرده ئامانج و شه‌ڕێكی ماوه‌درێژ ده‌ركه‌وت. تێرۆریستان ناچاربوون كه له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵێن.
ش. م