هێزه‌كانی دژه‌تێرۆری ڕۆژاڤا هه‌وڵێكی تێرۆریستییان پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی داعش بڕێك ته‌قه‌مه‌نییان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌سه‌كه‌ - شه‌داد جێگیر كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی ته‌قینه‌وه‌، به‌ڵام ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٨ی گه‌ڵاڕێزان هه‌وڵه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هاوڵاتییانی ناوچه‌كه‌، یه‌كینه‌كانی دژه‌تێرۆر (YAT) هه‌وڵێكی تێرۆریستییان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌.

یه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٨ی گه‌ڵاڕێزان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هاوڵاتییان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌سه‌كه‌ - شه‌داد بڕێك ته‌قه‌مه‌نی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ چه‌ته‌كانی داعش به‌مه‌به‌ستی ته‌قینه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا جێگیریان كردووه‌. 

یه‌په‌گه‌ ڕاشیگه‌یاند، ته‌قه‌مه‌نییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كینه‌كانییانه‌وه‌ به‌بێ زیان پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌.

s.m