فەرمانداره‌تیی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات – هەسەدە له عه‌فرین، ده‌رباره‌ی هێرشەکانی سوپای تورکیا کە ڕۆژی پازده‌مینی پڕكرده‌وه، ڕایگەیاند: شەڕڤانانی ئێمە و گەلی عەفرین لە بەرانبەر سوپای تورکیای داگیركه‌ر كه هه‌موو جۆره چه‌كێكی پێشكه‌وتوو به‌كاردێنن، لە بەرخۆدانێكی مەزنداین.
لە بەیاننامه‌كه‌دا هاتووە؛ هێزەکانی هەسەدە هەموو ئەو خاڵانه‌ی کە سوپای تورکیا داگیری کردوون، جارێکی دیکە ڕزگار ده‌كه‌نه‌وه.
دەقی به‌یاننامه‌كه:
بەرخۆدانی هێزەکانی ئێمە لە به‌رانبه‌ر سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعیده كه‌وته ڕۆژه پازده‌هه‌مینییه‌وه و هەموو جیهان به چاوی خۆیان ده‌بینن کە شەڕڤانانی ئێمە لە به‌رانبه‌ر سوپای تورکیا کە سوود لە جۆرەها چەکی پێشکەوتوو و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ردەم وه‌رده‌گرن، له چ بەرخۆدانێكی مەزن دان.
ئەمە بۆ خۆی ورەی شەڕڤانانی ئێمە بەرز ده‌كاته‌وه، بۆ ئازادی و سەربەستیی خاک و گەلەکەمان، ئامادەین هەموو گیانبازییه‌ك بکەین. ئێمە لە ڕۆژی یەکەمی هێرشەکانی سوپای تورکیادا ڕامانگەیاندبوو کە هەتا یەک بست خاکی ئێمە لە ژێردەستی داگیرکەراندا مابێت، لە تێکۆشان ڕاناوەستین.
خاکی ئێمە بەخوێنی شەهیدان ئاودەرێت و گەلیش شانبەشانی شەڕڤانان بەرخۆدان ده‌كه‌ن.
سەرەڕای ئەوەی کە سوپای داگیرکەری تورکیا بە فڕۆکە و چەکی ڕێگەپێنەدراو و جۆرەها ته‌كنه‌لۆژیای پێشکەوتووی سەربازی، بە شێوازێکی هۆڤانە هێرشی ناوچەکانی عەفرین ده‌كات و به‌و هۆیەوە تا ئێستا بە سەدان هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و برینداربوون، بەڵام ورەی گەل دانەبەزیوە و بەرخۆدان بەردەوامە. ئەم ئیرادەیە سوپای داگیرکەری تووشی شۆک کردووە.
لە بەرخۆدانی سەردمدا، شەرڤانان توانیویانە بەسەدان سەربازی سوپای تورکیا و چەتەكانیان بکوژن و بە دەیان تانک، پانزێر، ئوتۆمۆبێلی سه‌ربازی سوپای داگیرکەر تێكبشكێنن.
ئێمە به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین کە هەموو ئه‌و خاڵە سنوورییانەی کە کەوتووەتە دەستی سوپای داگیرکەری تورکیا، جارێکی دیکە پاکی ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە ئاستی بەرخۆدانی خۆمان لە به‌رانبه‌ر فڕۆکە و تانکەکانی دوژمن‌دا بەرفره‌وانتر ده‌كه‌ین. بە وره‌یه‌كی پۆڵایینەوە هەموو هێرشەکانی داگیرکەران تێكده‌شكێنین.
ئەو هەرێمانەی کە شەڕ لێیان سه‌خته
- ناوچەی بلبلێ؛ گوندەکانی شنگلێ، بێكێ، عەلی که‌را، زەهرێ، قوڕنێ، بالیا، عه‌بودانێ، کوردۆ، قه‌سته‌ل.
- ناوچەی ڕاجۆ؛ گوندەکانی مه‌مالا، ئومه‌را، ئه‌لبیسکێ، ئه‌ده‌ما.
- ناوچەی شیێ: گوندەکانی خەلیل و ئالکانا
ش. م