وتەبێژی قەسەدە لێلوا عەبدوڵا: ئۆپەراسیۆن لەدژی داعش بەردەوامە

لێلواعەبدولا وتەبێژی قەسەدە دەربارەی ئۆپەراسیۆن لەدژی چەتەکانی داعش قسەی کرد ووتی، هەڵمەتی هەجین یەکێک لە هەڵمەتە هەرە قورسەکانە.لێلواعەبدوڵا دەستنیشانی کرد کە هەتا کۆتایی هێنان بە چەتەکانی داعش ئەوان درێژە بەئۆپەراسیۆن دەدەن.

 

شارۆچکەی هەجین-ی سەربەپارێزگەی دەیرئەزۆردواناوچەی ژێردەسەلاتی داعشە لەباکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بۆڕزگارکردنی ئەوشارۆچکەیە ماوەی ٥٠ ڕۆژە دەستیان بەئۆپەراسیۆن کردووە کە وەک هەڵمەتی" نەهێشتنی تیرۆر" ناوی لێکراوە.وتەبێژی قەسەدە لێلواعەبدولا دەربارەی قۆناغی کۆتایی ئەم هەڵمەتە بۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.عەبدولا ئاشکرای کردکە ئەوناوچەیە بۆچەتەکانی داعش حەشارگەی دواییە و وتی، هەتاکو چەتەکانی داعش لەناوچەکە بن ئەوا ئۆپەراسیۆنی ئێمە بەردەوام دەبێت.

لێلواعەبدوڵا وەبیری هێنایەوە، ئۆپەراسیۆنی نەهێشتنی تیرۆرلەڕێکەوتی ١٠ی ئەیلوولەوە لەچوار بەرەوە دەستی پێکرد وهەتا بەتەواوتی چەتەکانی داعش لەهەرێمەکە دەرنەکرێن بەردەوام دەبێت. لێلوا وتئ، " هەڵمەتی دەیرئەزۆرلەمانگی ئەیلوول دەستی پێکردووە.ئامانجی ئەوئۆپەراسیۆنە ئەوەیەکە ڕۆژهەڵاتی فورات بەتەواوی لەچەتەکانی داعش پاک ببێتەوە. هەڵمەتەکە لەچواربەرەوە دەستی پێکردووە. ئامانج ئەوەیە کە ناوچەکانی هەجین، سووسا، شەفا، ئەبوخاسەر وئەبوحەسەن لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگاربکرێت. هەتاکو یەک تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە مابێت ئەوا ئۆپەراسیۆنی ئێمە بەردەوام بێت."

' ئێمە لە ڕۆژە سەختەکانی شەڕداین'

عەبدوڵا ئاشکرای کرد کەلە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی گردەلوولەوە شەڕێکی سەخت لەئارادایە و ئاوەها باسی کرد، :ئێمە لە ڕۆژانی هەرە سەختی شەڕداین. لەزۆربەی ناوچەکان شەڕێکی سەخت لەئارادایە. لەوشەڕانەدا ژمارەیەک لەشەڕڤانانی ئێمە شەهید بوون وژمارەیەکی دیکەش بریندار. ئەو شەڕڤانانەی ئێمە بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی ونەهێشتنی زوڵم وستەمی داعش گیانی خۆیان فیداکرد. بۆئەوەی کە بەشێکی زۆرلەشەڕڤانەشەهیدەکان هەرئەوانەبوون کە لەلایەن داعشەوە ستەمیان لێدەکرا.

' ئەودۆخەی کە بەهۆی گردەلوولەوە روویدا'

عەبدولا ئەوەی هێنایەسەرزمان ، لەوشەڕانەی چەندڕۆژی ڕابردوودا بەلانی کەمەوە ٨٠ چەتەی داعش کوژراون، ژمارەیەکی زۆرزرێپۆشی سەربازی وئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوتێکشکێندراوە. عەبدولا وتی، " گردەلوولەکە کاریگەری لەسەرهەڵمەتەکەی قەسەدە دانا، بەڵام هەڵمەتەکە بەردەوامە. داعش بەکەڵک وەرگرتن لەوگردەلوولە هێرش دەکات. شەڕڤانانی ئێمەش بە قارەمانی وەلامی ئەوهێرشانە دەدەنەوە وهێرشەکەیان تێکشکاند. لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوهەوڵ دەدەن کە پێش لە پێشڕەویی شەڕڤانان بگرن، بەلام ئەوە بۆئێمە شتێکی تازە نییە. پێشتریش داعش لەهەمبەرئێمە ئەوشێوازەی بەکارهێناوە وسەرکەوتوونەبووە."

' یەکێک لە هەڵمەتە هەرە قورسەکانە'

لێلواعەبدوڵا رایگەیەند کەهێزەهاوپەیمانانەکان مۆڵگەی چەتەکان بۆردومان دەکات ودەستنیشانی کرد کە ئەم هەڵمەتە یەکێک لە قورسترین هەڵمەتەکانی شەڕی داعشە. بەهۆی ئەوەی کە دوا ویستگەی داعشە. بەڵام شەڕڤانان لەماوەی ٥٠ ڕۆژدا پێشڕەویی باشیان کردووە."

' ئێمە دواترهەرێمەکە رادەستی ئیرادەی هاووڵاتیانی مەدەنی دەکەین'

وتەبێژی قەسەدە ئاشکرای کرد کە ئەوان هەرێمەکە لە چەتەکانی داعش پاک دەکەنەوە ودواتر ڕادەستی هاوولاتیانی مەدەنی دەکەن و وتی ،" چۆن وەک پێشووترهەرێمەکانی ڕەقا، تەبقا و منبج-مان ڕادەستی ئەنجوومەنی مەدەنی کرد ئەوا ئەم ناوچانەی دەیرئەزۆریش ڕادەستی ئیرادەی هاووڵاتیانی مەدەنی بکەین. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بۆ ئیدارەکردنی هەرێمەکان دانەمەزراوە و بەلکو بۆپاراستنی هاووڵاتیان خەبات دەکات."

ک-ش