په‌یه‌ده: ئێمه پشتگیری له دیداره‌كانی نێوان مه‌سه‌ده و حكوومه‌تی سووریا ده‌كه‌ین
په‌یه‌ده بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، كۆتاییهێنان به داگیركاری له عه‌فرین كلیلی چاره‌سه‌رییه.
په‌یه‌ده بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، كۆتاییهێنان به داگیركاری له عه‌فرین كلیلی چاره‌سه‌رییه.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مساڵی خۆی ئه‌نجام دا و پلانی كاری ٢ مانگی ئاشكرا كرد. له ئه‌نجامنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا په‌یه‌ده ده‌ستنیشانی كردووه كه ئه‌وان پشتگیریی دیداره‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی (مه‌سه‌ده) و حكوومه‌تی شام ده‌كه‌ن. هه‌ر له ئه‌نجامنامه‌كه‌دا باس له پیلانه‌كانی توركیا ده‌رباره‌ی ئیدلب كراوه.
ده‌قی ئه‌نجامنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده:
«ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارته‌كه‌مان چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ساڵیان ساز كرد. دوای خوله‌كێك ڕێزگرتن له گیانی گیانبه‌ختكردوانی ئازادی، ڕۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو. هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی ناوه‌ند و كانتۆنه‌كان و پلانسازیی كردنه‌وه‌ی حه‌وت نووسینگه‌ی پارتی؛ نووسینگه‌كانی ڕێكخستن، ژن، لاوان، ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندییه‌كان، دارایی، لێكۆڵینه‌وه و بهبهڵگهكردن كرا. دواتریش به‌شداربوان گفتوگۆیان كرد ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی و پێشهاته‌كان كه هه‌رێم، سووریا و جیهانی پێیدا تێده‌په‌ڕێت و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دۆزی نیشتیمانی، دیموكراتی له سووریا و كوردستان.
پارته‌كه‌مان، به‌رده‌وامی ده‌دات به هه‌نگاوه‌كانی رێكخستن به ئامانجی پێشخستنی ڕۆڵی خۆی له سیاسه‌تی دیموكراتی و دانانی میكانیزمی ڕێكخراوه‌ییدا. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی سێیه‌می ته‌ڤ-ده‌م هاتوونه‌ته ئاراوه. خه‌باتی پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و پڕۆژه‌یه‌ك كه بتوانێت گه‌ل له ده‌وری یه‌كتر كۆبكاته‌وه پێكدێت. پارته‌كه‌مان چه‌ندین كۆنگره له شارۆچكه، ناوچه و كانتۆنه‌كان ساز ده‌كات و به‌ر له كۆتایی ساڵ ته‌واو ده‌بن.
داگیركاری له عه‌فرین
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ڕزگاركردنی عه‌فرین له ده‌ستی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كرایه‌وه و ده‌ستنیشانكرا كه ڕزگاركردنی عه‌فرین تێكۆشانی سه‌ره‌كیی پارته‌كه‌مان، لایه‌نگر و ته‌واوی گه‌لی كورد له سووریا و هێزه دیموكراتییه‌كانه. تێكشكاندنی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرن ده‌ستپێكی كۆتایی هاتنی داگیركاریی توركیایه له زۆر هه‌رێمی سووریا، له هه‌مان كاتدا كلیلی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزیی سووریایه، به گوێره‌ی هێڵی سیاسی و به‌هێزكردنی پڕۆژه‌ی دیموكراتی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووزه، سه‌ره‌ڕای بێده‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رانبه‌ر دژبه‌ران و تاوانه‌كانی گۆڕینی دیموگرافیای عه‌فرین.
به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه، پشتگیریی خۆیان بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له پاراستنی به‌ها جیهانییه‌كان و به‌هێزكردنی ئاشتیی جیهان، سووریا و كورد، ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها سڵاو له دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كرا و ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا گه‌لی سووریا نزیك ده‌بێته‌وه له قۆناغی ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ریی دیموكراتی بۆ ئاڵۆزیی سووریا كه ده‌چێته ساڵی هه‌شته‌مه‌وه.
پشتگیری دیداره‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی شام ده‌كه‌ین
به‌شداران دیداره‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی (مه‌سه‌ده) و ڕژێمی شام-یان وه‌ك هه‌نگاوێكی ئهرێكی هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختیان كره‌وه كه گفتوگۆ و دانوستان ڕێی ڕزگاربوون له ئاڵۆزییه. بژارده‌ی سه‌ربازی و زمانی هه‌ڕه‌شه جگه له وێرانكردن و پارچه‌كردنی گه‌لی سووریا هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی نابێت. هه‌رچه‌نده تا ئه‌م ساته دیداره‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ده‌خوازرێت، به‌ڵام ئێمه به هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆمانه‌وه پشتگیریی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجام بێت و سووریا ببێته ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانی و ناناوه‌ندی. چاره‌سه‌ریی په‌یوه‌سته به یه‌كبوونی گه‌لی سووریا و گواستنه‌وه له سیسته‌مێكی ناوه‌ندی به‌ره‌وه سیسته‌مێكی ناناوه‌ندی و دیموكراتی هاوشێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
پیلانه‌كانی توركیا له ئیدلب
هه‌روه‌ها، ئیدلب-یش بووه بابه‌تی قسه‌وباسی به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه. باس له‌وه كرا كه ئیدلب له لایه‌ن ڕێكخراوی تێرۆریستی جه‌بهه‌تولنووسره و گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌و ڕێكخراوه داگیركراوه. ئه‌نقه‌ره هه‌وڵ ده‌دات كه ڕه‌وایه‌تی به داگیركارییه‌كه‌ی له ئیدلب بدات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی په‌یمانی میللی ده‌كات كه هه‌تا ئێستا كۆتایی نه‌هاتووه و ئامانجی پارچه‌كردنی سووریایه.
دۆزی كورد كلیلی ئارامی و بهدیموكراتیبوونه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌ستنیشان كرا كه پێویسته پارته‌كه‌مان ڕێ له‌و هه‌وڵانه بگرێت كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، چونكه سازكردنی كۆنگره‌ی وه‌ها داواكارییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شوێنێك جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌موو كارێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێز، پارته كوردی و كوردستانییه‌كان، دیموكراته‌كان له هه‌رێمه‌كه یه‌كگرن و ناكۆكییه‌كان به‌لاوه بنێن. چونكه دۆزی كورد وه‌ك كلیلی ئارامی و دیموكراتیبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنج خرایه سه‌ر ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان له ڕۆژاڤا و باكووری سووریا. داوای یه‌كگرتن كرا له‌پێناو یه‌كێتیی نیشتیمانی و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه به خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ستهێنراون.»
s.m