په‌یه‌ده: بێده‌نگبوون، واته به‌شداربوون له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا
په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بێده‌نگن، هاریكاری كۆمهڵكوژییهكانن.
په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بێده‌نگن، هاریكاری كۆمهڵكوژییهكانن.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی - په‌یه‌ده ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر عه‌فرین، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی له به‌رده‌م ناوه‌ندی پارتییه‌كه له قامیشلۆ ساز كرد.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ڕاگه‌یه‌ندراوێك له لایه‌ن جوان مسته‌فا، وته‌بێژی په‌یه‌ده خوێندرایه‌وه. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه؛ نزیكه‌ی ٢ هه‌فته‌یه «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له عه‌فرین به‌رده‌وامه. ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بووه به یه‌ك و به ته‌نها له به‌رانبه‌ر دڕندایه‌تی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی سوپای توركیا له ته‌ك ٢٥ هه‌زار چه‌ته و تێرۆریستی ئه‌لقاعیده، جه‌بهه‌ت ئه‌لنووسره و داعش له دژی هاوڵاتیانی سیڤیل ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌موو جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به‌كاردێت و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی وه‌ك ناپاڵم و «بۆمبی گۆشی»-ش به‌كارهێنراون.
«داگیركه‌ر له هێرشه‌كانی خۆیدا، مزگه‌وت، كه‌نیسه، نه‌خۆشخانه، فێرگه و بیناكانی هه‌رێمه‌كه ده‌كاته ئامانج. هه‌تا ئێستا به سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و برینداربوون كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن. زۆرینه‌ی قوربانیان پێشتر له ناوچه جیاجیاكانی سووریا ئاواره‌ی عه‌فرین بووبوون. سوپای توركیا ده‌یه‌وێت هاوڵاتیانیی سیڤیل بترسێنێت و هه‌موو شێوازه‌كانی ئاساییشی عه‌فرین تێكبدات. هه‌روه‌ها ئامانجیانه ڕێكخستنی داعش كه ڕووی دووه‌می ڕژێمی توركیایه، سه‌رله‌نوێ زیندوو بكه‌نه‌وه و به ده‌ستی ئه‌وان گۆڕانكارییه‌كی دیمۆگرافی له هه‌رێمه‌كه به‌دی بێنن.»
سوپای توركیا و داعش یه‌كن
هه‌ر له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ڕژێمی توركیا و داعش به هه‌مان زیهنیه‌ت ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و هه‌مان ڕێبازیش به‌كاردێنن. چه‌ته‌كانی داعش زۆر ده‌ڤه‌ری شوێنه‌واری مێژوویی وه‌ك پالمیرایان هه‌ڵوه‌شاند، سوپای توركیای داگیركه‌ریش قه‌ڵای هۆری، قه‌ڵای سامانێ و په‌رستگه‌ی ئهندارێی دێرین ده‌كاته ئامانج كه زیانێكی زۆریان به‌و شوێنه‌واره مێژووییانه گه‌یاند. داعش و توركیا هه‌مان ڕێبازه‌كانی نیرۆن و هیتله‌ر به‌كاردێنن.
بێده‌نگبوون، واته به‌شداربوون له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا
ئه‌نجومه‌نی په‌یه‌ده وێڕای ستاییش كردنی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین، ڕه‌خنه‌ی له بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی گرت و ڕایگه‌یاند، بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر دڕنده‌یی سوپای توركیا و تێرۆریسته‌كانی به تووندی ئیدانه ده‌كه‌ین.
«ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام بێ له بێده‌نگی، به‌و مانایه دێت كه به‌شدارن له كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا. ئه‌گه‌ر ئه‌و بێده‌نگییه نه‌بوایه، قه‌ت ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یده‌توانی به‌ها نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل بكات.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌دا، داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان، هێزه دێمۆكراتیخوازه‌كانی سووریا و جیهان كراوه هاریكاریی عه‌فرین بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی عه‌فرین، دۆسیه‌ی گشت پێكهاته‌كانی سووریایه و به تایبه‌تی دۆسیه‌یه‌كی كوردی، نیشتیمانیی دێمۆكراتیی سووریایه.
«له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ریی دێمۆكراتیانه گرێدراوه به فێدڕاڵیی دێمۆكراتی، هه‌ره زێده ئه‌وه ڕژێمی فاشیستی توركیا و گشت سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ترسێنێت. ئیدی كاتی گۆڕین هاتووه و پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كان ئازادیی خۆیان به‌ده‌ست بێنن.»
له كۆتاییدا، په‌یه‌ده ڕایگه‌یاندووه؛ «به‌شی به‌رخۆدانی عه‌فرین، سه‌ركه‌وتنه»
ش. م