سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی مۆساكا-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی سه‌ر به كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هاوڵاتییه‌كیان به ناوی شێروان مسته‌فا (٣٤ ساڵان) به‌ر له دوو ڕۆژ له دوكانه‌كه‌ی خۆی له عه‌فرین كه كاری به‌رگدروون ده‌كات، ڕفاندووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی چاره‌نووسی شێروان مسته‌فا نادیاره و چه‌ته‌كان له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی داوای فیدیه‌یان له خانه‌واده‌كه‌ی كردووه.
له عه‌فرین چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ڕۆژانه هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌ڕفێنن، ماڵان تاڵان ده‌كه‌ن و شمه‌كی گرانبه‌ها ده‌دزن. له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی هاوڵاتییانیش داوای فیدیه ده‌كه‌ن.
s.m