چه‌ته‌یه‌كی دیكه‌ی توركیا له عه‌فرین كوژرا
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون له عه‌فرین ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی توركیایان به ناوی فایز ساڵح تاهه (ئه‌بوو ساڵح خاتوونی) كوشتووه.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون له عه‌فرین ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی توركیایان به ناوی فایز ساڵح تاهه (ئه‌بوو ساڵح خاتوونی) كوشتووه.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون له عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، یه‌كینه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌فرین - جندرێس چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه و چه‌ته‌یه‌كیان به ناوی فایز ساڵح تاهه (ئه‌بوو ساڵح خاتوونی) كوشتووه.
ڕاگه‌یه‌نراوی ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون:
«ڕوونه كه ئه‌و چه‌تانه‌ی له هه‌موو شاره‌كانی سووریاوه هاتوون و شار و گونده‌كانی خۆیان جێهێشتووه و له عه‌فرینی پیرۆز كۆبوونه‌ته‌وه، ماڵ و موڵكی هاوڵاتییان تاڵان ده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌لی عه‌فرین ده‌ده‌ن. ئه‌و چه‌تانه ئیدی ناتوانن خۆیان بپارێزن له ده‌ستی شه‌ڕڤانه‌كانمان كه له هه‌موو ناوچه و گونده‌كانی عه‌فرین بڵاوبوونه‌ته‌وه و چالاكی له دژیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له چالاكییه‌كانمان له دژی چه‌ته‌یه‌ك به ناوی فایز ساڵح تاهه (ئه‌بوو ساڵح خاتوونی) بوو كه ئه‌ندامی گرووپی جه‌بهه‌ی شامیهیه. ئه‌و چه‌ته‌یه خه‌ڵكی شاری دوومای سه‌ر به شامه و له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئێمه كوژراوه.
چه‌ته فایز تاهه چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد له به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی له دژی دانیشتوانی عه‌فرین كردوویه‌تی، سزا بدرێت. ئه‌و وانه‌ی له چالاكییه‌كانی ئێمه دژی چه‌ته‌كانی دیكه وه‌رنه‌گرت. له‌به‌رئه‌وه چالاكییه‌كه‌ی شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی جندرێس - عه‌فرین نامه‌یه‌ك بوو بۆ هه‌موو چه‌ته‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی باش بزانن كه ئه‌وان له هه‌ر شوێنێك بن، شه‌ڕڤانانمان ده‌توانن ده‌ستیان پێبگه‌یه‌نن و تۆڵه‌یان لێ بكه‌نه‌وه.»
s.m