ژمارەی قوربانیانی بۆردمانەکانی تورکیا لە عەفرین ڕوو لە ھەڵکشانە
به‌هۆى به‌رده‌وامى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین ژماره‌ى قوربانییه‌کان به‌رزبوونه‌وه و تا ئێستا ٣٥ هاوڵاتى کوژراون و ١٠٦ى هاوڵاتى دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌هۆى به‌رده‌وامى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین ژماره‌ى قوربانییه‌کان به‌رزبوونه‌وه و تا ئێستا ٣٥ هاوڵاتى کوژراون و ١٠٦ى هاوڵاتى دیکه‌ش بریندار بوون.
هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ داگیرکردنى عه‌فرین به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌شه‌وه هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى زیاتر ده‌بنه قوربانى.
ئه‌نجلا ڕه‌شۆ هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ته‌ندروستى کانتۆنى عه‌فرین ئێواره‌ى ئه‌مرٍِۆ ڕایگه‌یاند، که تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ژماره‌ى قوربانییه‌کانى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بووه‌ته ٣٥ کوژراو ١٠٦ بریندار.
ڕاشیگه‌یاند: برینداره‌کان له نه‌خۆشخانه‌کانى کانتۆنى عه‌فرین چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام زۆربه‌یان ژن و منداڵن و برینه‌کانیشیان سه‌خته.
ئه‌نجلا بانگى له ڕێکخراوه مرۆییه‌کان و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرد، که هاوکارى نه‌خۆشخانه‌کانى عه‌فرین بکه‌ن و هه‌روه‌ها دژى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
ئێواره‌ى ٢٠ى ئه‌م مانگه ده‌وڵه‌تى تورک به ئامانجى داگیرکردنى عه‌فرین به ٧٢ فڕۆکه هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێکرد، دواتر هێرشى زه‌مینیشى ده‌ستپێکرد، ده‌وڵه‌تى تورک تا ئێستا نه‌یتوانیوه خاکى عه‌فرین داگیر بکات، هه‌ربۆیه شوێنى هاوڵاتیان بۆردوومان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌کانى خۆیان جێبهێڵن.