لە عەفرین ١٥ داگیرکەرکوژران، یەکێکیان سەرچەتەیە
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوول/١٢ی خەرمانان زنجیرەچالاکییەکیان لە عەفرین ئەنجامداوە و فەرمادەی تۆگای ٢٣ی ئەحمەد سەمیرو ١٤ چەتەی دیکە کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوول/١٢ی خەرمانان زنجیرەچالاکییەکیان لە عەفرین ئەنجامداوە و فەرمادەی تۆگای ٢٣ی ئەحمەد سەمیرو ١٤ چەتەی دیکە کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە چوارچیوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەم لەعەفرین ، هێزەکانیان لەدژی داگیرکەران زنجیرەچالاکییان ئەنجامداوە.
شەڕڤانان لە دەرووبەری عەفرین وشێراوا سوپای تورکیا وچەتەکانیان کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە لە٣ی ئەیلوول/١٢ی خەرمانان هێزەکانمان لە گوندی خالتا-ی عەفرین هێرشیان کردە سەر بارەگای سەربازی چەتەکانی کەتیبەی تەحریری شام.لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا بارەگاکە بەتەواوی تێکشکا. لەو چالاکییەدا ٦ چەتە کوژران وچەندین چەتە بریندار بوون.
لەهەمان شەودا شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی تەحریی شامیان کرادە ئامانج، لەو چالاکییەدا سەرچەتەیەک و ٥ چەتەی دیکە کوژران.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە یەکینەیەکی شەڕڤانان لە نێوان گوندی گۆبەلێ وباسیلێ-ی شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا ٤ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران."
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ئاشکرای کرد کە لەناو چەتە کوژراوەکاندا فەرماندەیەکی توگای ٢٣ تێدایە کە ناوی ئەحمەد سەمیرە و بەگشتی ژمارەی کوژراوەکان گەییشتووەتە ١٥ کەس.
ک-ش