«گرووپی شه‌هید ڕۆژهات» ته‌قینه‌وه‌كه‌ی عه‌فرینی له‌ئه‌ستۆ گرت
«گرووپی شه‌هید ڕۆژهات» ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ٢١ی ئاب\٣٠ی گه‌لاوێژی ناوه‌ندی شاری عه‌فرینی له‌ئه‌ستۆ گرت له كاتێكدا كه شاره‌كه له لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی داگیركراوه.
«گرووپی شه‌هید ڕۆژهات» ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ٢١ی ئاب\٣٠ی گه‌لاوێژی ناوه‌ندی شاری عه‌فرینی له‌ئه‌ستۆ گرت له كاتێكدا كه شاره‌كه له لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی داگیركراوه.
«گرووپی شه‌هید ڕۆژهات» ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ٢ ڕۆژ به‌ر له ئێستای له‌ئه‌ستۆ گرت. گرووپه‌كه داوای له‌و كه‌سانه كرد كه له هه‌رێمه‌كانی دیكه‌وه هاتوون و له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین جێگیر بوون، له هه‌رێمه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا ٣ كه‌س كوژراون كه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین هاتوون و ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی هاوڵاتیانی عه‌فریندا گرتووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، «ئێمه گرووپێكین له لاوانی عه‌فرین و حه‌له‌ب پێكهاتووین كه ناوی شه‌هید ڕۆژهات-مان له خۆمان ناوه. چالاكییه‌كانی ئێمه له دژی چه‌ته و سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌بن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه هاتوون و ماڵ و موڵكی گه‌لیان داگیركردووه، ده‌بنه ئامانجی ئێمه. ئێمه هه‌رگیز ئه‌و خائینانه له‌بیر ناكه‌ین كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا هه‌یه.»
«له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠١٨\٣٠ی گه‌لاوێژ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاجۆ له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به ته‌قه‌مه‌نی چالاكییه‌كمان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٣ داگیركه‌ر كوژران كه به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ده‌ره‌وه هاتبوون و له ماڵی هاوڵاتییانی عه‌فرین جێگیر بووبوون.»
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی «گرووپی شه‌هید ڕۆژهات»دا ئه‌م هۆشدارییه دراوه؛ «ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ره‌وه هاتوون و له عه‌فرین جێگیر بوون؛ ئه‌گه‌ر له عه‌فرین نه‌چنه ده‌ره‌وه، ده‌بنه ئامانجی چالاكییه‌كانی ئێمه.»
s.m