گه‌رده‌لوولی جزیر: له‌ به‌ره‌ی هه‌جین شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌

له‌ ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ و له‌م ساتانه‌دا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌.

هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده‌) له‌ چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له‌ ٤٤هه‌مین ڕۆژیدا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وامه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ به‌ره‌ی هه‌جین چه‌ته‌كان به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و چه‌كی قورس هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌. كاتژمێر ١٨ چه‌ته‌كان په‌لاماری خاڵه‌كانی باكووری ناوچه‌ی هه‌جینیان دا. شه‌ڕڤانان له‌ چه‌ند شوێنێك هێرشه‌كه‌یان تێكشكاند و تا ئێستاش شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌. ڕاگه‌یه‌‌نرا كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته‌ی داعش كوژراون.

شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ ماوه‌ی ٣ ڕۆژه‌ له‌ شارۆچكه‌ی سووسه‌ دژی چه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌ت كردووه‌. پاش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ چه‌ته‌كان هێرشیان دژی چه‌ندین خاڵ ئه‌نجام دا و ویستیان سوود له‌ ڕه‌شه‌با وه‌ربگرن و پاشه‌كشه‌ به‌ شه‌ڕڤانان بكه‌ن.

s.m