فه‌رمانداره‌تیی عه‌فرینی یه‌په‌ژه ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كه به «به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م» ناوده‌برێت، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ماوه‌ی ٦ ڕۆژه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیان له سه‌رانسه‌ری سنووری عه‌فرین به‌رده‌وامه. له به‌رانبه‌ر هێرشه دڕندانهییهكان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه و گه‌له‌كه‌مان له عه‌فرین به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره و به‌رخۆدانێكی مێژوویی وه‌ڵامی تووند ده‌ده‌نه‌وه.
یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند: «عه‌فرین بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ینه گۆڕستان.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌ژه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه: له ٥ ڕۆژی ڕابردوودا له شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی شه‌را، بلبلێ، مابه‌تا، جندرێس، شیێ، ڕاجۆ، شێراوا و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. ده‌وڵه‌تی توركیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، تانك و تۆپ به‌شێوه‌یه‌كی تێرۆریستانه هێرشی ئه‌نجامدا. ویستی بێته نێو عه‌فرینه‌وه، به‌ڵام شه‌ڕڤانان به تووندی وه‌ڵامیان دایه‌وه و هێرشه‌كانیان تێك‌شكاند.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه: «هێزه‌كانمان به وره‌یه‌كی به‌رز له ته‌ك دایكان كه هێزی پاراستنی جه‌وهه‌رین، هێزه‌كانی ئاساییش و گه‌له‌كه‌مان له عه‌فرین هاوشانی یه‌كتر خاكی عه‌فرین ده‌پارێزن و به‌رخۆدانێكی بێ وێنه پیشان ده‌كه‌ن. ئێمه وه‌ك یه‌په‌ژه به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا كۆتایی خاك و گه‌له‌كه‌مان بپارێزین. به‌ڵێنه‌كه‌مان ده‌بێته تۆڵه‌كردنه‌وه و هه‌ڵوێستمان ده‌بێته هۆی به‌رزكردنی به‌رخۆدان.»
دیمه‌نی ئاماده‌كارییه‌كانی یه‌په‌ژه «بۆ به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له عه‌فرین:
ش. م