یه‌په‌گه: له عه‌فرین ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ران كوژران
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانان له ١٩ و ٢٤ی ئاب\٢٨ی گه‌لاوێژ و ٢ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی مابه‌تا و بلبلێی عه‌فرین ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژراون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانان له ١٩ و ٢٤ی ئاب\٢٨ی گه‌لاوێژ و ٢ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی مابه‌تا و بلبلێی عه‌فرین ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه، شه‌ڕڤانان له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین، ڕۆژی ١٩ و ٢٤ی ئاب\٢٨ی گه‌لاوێژ و ٢ی خه‌رمانان له دژی ههزهكانی داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجامداوه و ٢ چه‌ته كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
«له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین، یه‌كینه‌كانمان له به‌رانبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان. له‌نێوان ڕۆژانی ١٩ و ٢٤ی ئاب\٢٨ی گه‌لاوێژ و ٢ی خه‌رمانان له دوو چالاكی جیاوازدا ٢ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
ڕۆژی ١٩ی ئاب\٢٨ی گه‌لاوێژ یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ناوچه‌ی ماباتای عه‌فرین كه‌مینیان بۆ ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌یه‌كی فه‌یله‌قی شام دانا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا چه‌ته‌كه كه ناوی محه‌مه‌د ئهردوئان بوو، كوژرا.
ڕۆژی ٢٤ی ئاب\٢ی خه‌رمانان هێزه‌كانمان، له‌سه‌ر رێگه‌ی ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی هه‌مان گرووپی چه‌ته‌یه‌یان خسته كه‌مینه‌وه. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌رچه‌ته‌یه‌ك به ناوی خالید تاهیر (ناسراو به ئه‌بوو محه‌مه‌د شه‌مالی) كوژرا كه به‌رپرسی خاڵه‌كانی پشكنینی چه‌ته‌كان بوو له ناوچه‌ی بلبلێ، هه‌روه‌ها ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا گیرا.»
s.m