یه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانێكی شه‌هیدی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئاشكرا كرد
یه‌په‌گه به ڕاگه‌یه‌نراوێك ناسنامه‌ی ٧ شه‌هیدی دیكه‌ی ئاشكرا كرد كه له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ له كۆبانی و سه‌رێكانی شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه به ڕاگه‌یه‌نراوێك ناسنامه‌ی ٧ شه‌هیدی دیكه‌ی ئاشكرا كرد كه له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ له كۆبانی و سه‌رێكانی شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ له به‌رخۆدانی شاره‌كانی كۆبانی و سه‌رێكانی-دا شه‌هید بوون. له‌نێو ئه‌و پۆله شه‌هیده‌دا، شه‌ڕڤانێكی خه‌ڵكی شاری خۆی سه‌ربه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «ساڵی ٢٠١٤، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ هێزه‌كانی پاراستنی «یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه» بوو به ساڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رخۆدان، بۆ گرووپی چه‌ته‌كانی داعش‌یش بوو به ساڵی ده‌ستپێكی شكست. ئه‌مه له به‌رخۆدانی به‌رانبه‌ر داعش-یشدا ده‌ركه‌وت كه هێزه ناوچه‌ییه‌كان به تایبه‌تی توركیا پشتگیریی ئابووری و سه‌ربازییان ده‌كردن و له ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ له دژی كۆبانی هێرشیان ده‌ستپێكرد. له ساڵی ٢٠١٤دا داعش دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا چه‌ند شارێكی عێراق و سووریای كۆنتڕۆڵ كرد، پێی وابوو كه كۆبانیش به هه‌مان شێوه داگیر ده‌كات و ده‌ستی به هێرش كرد. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه، هێزه‌كانمان سه‌ره‌ڕای كه‌می ده‌رفه‌ت له ڕۆژانی ده‌ستپێك هه‌تا كۆتایی له به‌رخۆدانێكی قاره‌مانانه‌دا بوون. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه به سه‌رزۆری ده‌ستی پێكرد و له مشته‌نوور گه‌شتر بوو. له ئه‌نجامی شه‌ڕی سه‌ختی ١٣٤ ڕۆژدا، له ڕێكه‌وتی ٢٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٥ چه‌ته‌كانی داعش به‌ته‌واوی له كۆبانی ده‌ركران. به‌رخۆدانی كۆبانی له هه‌مان كاتدا بوو به مێژووی ده‌ستپێكی نه‌هێشتنی داعش.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه، «له سه‌رخستنی به‌رخۆدانی كۆبانی-دا، سه‌ره‌تا هه‌ڵوه‌ست و خه‌باتی سه‌دان هاوڕێمان كه به ڕۆحێكی بێ وێنه به‌رخۆدانیان كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌ستی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی وه‌ڵات به‌رچاو بوو. زۆر لاو كه له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستانه‌وه ڕوویان له كۆبانی كرد، له سه‌ركه‌وتنی ئهنجامگیردا بوونه خاوه‌نی ڕۆڵی گرینگ.»
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «هاوڕێ دلبرین شكاكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاوڕێ ئارام له‌وه‌ند، مه‌زڵووم ئوورفا، ڕه‌شۆ سه‌رێكانی، سه‌رخوه‌بوون هانی و زاگرۆس ڕۆسته‌م كه خه‌ڵكی باكووری كوردستانن، به‌شدارییان كرد له به‌رخۆدانی مانگی ئه‌یلوولی ده‌ستپێكی شه‌ڕی كۆبانێ و له سه‌ختترین كاتدا شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون.»
«ئێمه یادی هه‌موو ئه‌و پاكڕهوانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه به قاره‌مانه‌تیی خۆیان داستانیان نووسیوه‌ته‌وه. به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا كۆتایی به ڕێگه‌ی ئه‌واندا بڕۆین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی ئازادیی ئه‌وان به‌دی بێنین.»
ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌هایه:
ناسناو: دلبرین شكاكی
ناو و پاشناو: نایب حه‌سه‌نزاده
ناوی دایك: گولیشان
ناوی باوك: محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ
شوێنی له‌دایكبوون: خۆی (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: كۆبانی - ئه‌یلوولی ٢٠١٤
s.m