یونسێف: لە عەفرین ١١ منداڵ بههۆی هێرشەکانی تورکیا کوژراون
ڕێکخراوی منداڵپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر کوشتنی منداڵان لە عەفرین ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لانیکەم ١١ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر کوشتنی منداڵان لە عەفرین ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لانیکەم ١١ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
فران ئەقویزا، نوێنەری یونسێف لە سووریا لە ڕاگەیهندراوێکدا، ئاماژەی به کوژرانی منداڵان لە عەفرین و ئیدلب دا.
ئەقویزا، ڕایگەیاند: بە پێی زانیارییه بەدەست خراوەکان بەلانی کەمەوە لە عەفرین ١١ منداڵ بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە و پرسیاری کرد که بۆچی جیهان لەسەر کوشتنی منداڵان بێ دەنگە؟
ئەقویزا لە ڕاگەیهندراوەکەیدا نووسیویهتی: گەلی سڤیل بۆ خۆپاراستن لە بۆمبارانەکان، دەچنه شوێنەکانی دیكهی کانتۆنی عەفرین و هەتا ئێستا ١٢٥هەزار پەنابەر لە کەمپەکان دەژین.
بەپێی ڕاگەیاندنی دەستەی تەندرووستی کانتۆنی عەفرین بەهۆی بۆردومانهكانی دەوڵەتی تورکیا هەتا ئێستا ٣٢ تهرم هێنراونهته نەخۆشانە، لەو بۆردومانانهدا ٨منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٤٩کەسی دیكهش بریندار بوون. دیاره ڕاگەیهندراوهكهی دەستەی تەندروستی لەسەر کوژرانی منداڵان، نهگهیشتۆته دەستی ڕێکخراوی منداڵپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان.