یەپەگە: ناوی ئەم بەرخۆدانە، ئا‌ڤێستا خابووره
یه‌په‌گه، بە بۆنەی چالاکی گیانبازیی شەهید ئا‌ڤێستا خابوورەوە ڕایگەیاند، عەفرین هەتا سەرکەوتن درێژه به خۆڕاگری خۆی دەدات و ئەو بەرخۆدانەش ناوی بەرخۆدانی شەهید ئا‌ڤێستا خابوورە.
یه‌په‌گه، بە بۆنەی چالاکی گیانبازیی شەهید ئا‌ڤێستا خابوورەوە ڕایگەیاند، عەفرین هەتا سەرکەوتن درێژه به خۆڕاگری خۆی دەدات و ئەو بەرخۆدانەش ناوی بەرخۆدانی شەهید ئا‌ڤێستا خابوورە.
فەرمانداره‌تیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل - یه‌په‌گه لە عەفرین، بە بۆنەی چالاکی گیانبازیی شەهید ئا‌ڤێستا خابوورەوە ڕاگه‌یه‌ندراێكی بڵاوكرده‌وه.
یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تیی شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور ڕایگەیاند: شەهید ئا‌ڤێستا خابوور، ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه و لە هەمان کاتدا ئەندامی یەکینەکانی دژه تیرۆر - یات بوو کە هیچ کات لە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیدا کەمتەرخەمی نەدەکرد. شەهید ئا‌ڤێستا، گیان لەسەردەست، چاونەترس و خاوەنی جەسارەتێکی تایبەت بوو کە بە بەخشینی گیانی خۆی، ڕێگری کرد لە هاتنە ژوورەوەی تیرۆریستەکانی ئەردۆغان بۆ نێو عەفرین.
یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بە شەهیدبوونی هەڤاڵ ئا‌ڤێستا، شەڕ لەگەڵ داگیرکەران پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە، شەڕێک کە بە گەلەکۆمەی چەندین ده‌وڵه‌ت لە دژی گەلی ئێمە بەڕێوە دەچێت. ئەوە پیلانگێڕییه‌كه لە دژی گەلی ئێمە و پڕۆژەی برایەتی گەلان لە سووریا. بە شەهید بوونی ڕێهه‌ڤاڵ ئا‌ڤێستا، خۆڕاگری ئێمەش ڕەنگێکی دیکە بەخۆی دەگرێت و هەر بەو ڕۆحییەتە گیانبازییەوە، بەسەر تیرۆریستان‌دا سەردەکەوین.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، شەهید بوونی هەڤاڵ ئا‌ڤێستا، وادەکات کە ئێمە ئاستی خۆڕاگری و تێکۆشانی خۆمان بەرزتر بکەینەوە و پیشانی هەموو جیهانی بدەین کە ئێمە گیان لەسەر دەستانی ڕێگه‌ی ئازادین و لەو ڕێگهیەشدا ئامادەی گیان بەخشینین.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه هاتووه:
«گەلی ئێمە لە باکووری سووریا خاوەنی ژیانێکی ئازاد و بەڕێوه‌بەریی خۆیانن. ئێمە هێزەکانی خۆمان بە پاڵپشتی ئەو گەله پێکهێناوە و پاراستنی ڕەواش بە بنەما دەگرین. ئێستاش كه لەگەڵ یەکێک لە زلهێزەکانی ناوچەكه و تێرۆریسته‌كانی هاوپەیمانی لە شەڕداین. هێزە پارێزه‌ره‌كانی ئێمە لەگەڵ شەهید ئا‌ڤێستا خابوور، هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ئەوانیان تێکشکاند. دوژمنانی گەلی ئێمە لە دەرەوەی هەموو پێوانەیەکی ئەخلاقی و یاسایی، به هەموو جۆرە چەکێکی قورس هێرش دەکەن، بەڵام له به‌رانبه‌ر بەرخۆدانی هەڤاڵانمان توانای پێشڕەویان نییە.»
یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، عەفرین شارێکە کە دارە زەیتوونەکانی به خوێنی ئاڤێستاكان ئاو دراوە. ئێمە هەتا سەرکەوتن لە بەرخۆدانی خۆمان بەردەوام دەبین.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاندووه: وەک فەرمانداره‌تیی گشتیی یەپەگە لە عەفرین، بەڵێن دەدەین کە هەڤاڵ ئا‌ڤێستا خابوور دەکەینه هێمای ڕووناککەرەوەی خەبات و بۆ هێرش کردنە سەر دوژمنانمان، هەر یەک لە ئێمه دەبێتە فیداكارێكی گەل و نیشتیمان.
ش. م