یەکینەی ئەنتەرناسیونالیست لە عەفرینە

بۆ بەشداری لە بەرخودانەکەی، یەکینەی ئەنتەرناسیونالیست گەیشتە عەفرین.

 

ئەمڕۆ، وەک بەلێنیان دابووم یەکینەی شەڕڤانانی ئەنتەرناسیونالیست گەیشتنە عەفرین، تا لەوێ بەشداری بەرخودانی سەردەم بن. یەکینەکە، کە سەر بە یەپەگە یە، بەگەشتنیان بۆ عەفرین دەستبەجێ چوونە بەرەکانی پێشەوە شەڕی داگیرکاری ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانی و شاربەشانی شەڕڤانانی عەفرین بەجێ بوون.

ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی یەپەگەش بە لێدوانێک هەوالەکەی پشتراست کردوە.

لەسەر ئامانجی چوونیان بۆ عەفرین، شەڕڤانی یەپەگە، بەڕەگەز فەڕەنسی، " تۆڵهەڵدان"، ڕایگەیاند: چەندین ساڵە ئێمە لەدژی تەرۆر دەجەنگین، عەفرین و دەوروبەری بە قوربانیدانی گەورە ئازاد کراون، بۆیە ئێستەش لەبەرامبەر تەرۆری دەوڵەتی تورک و تاقمە چەتەکانیدا دەستەوستان نابین تا بێن و عەفرین داگیر بکەن.

تۆڵهەدان دەڵێت: چوونمان بۆ عەفرین و شەڕی ئێمە لەوێ لە  پێناوی هەموو دونیا و مرۆڤایەتیە.

 

 

(ك)