هەپەگە ئاماری مانگێک شەڕیی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری مانگێک شەڕی نێوان گەریلا و دوڵەتی تورکیای داگیرکەری ڕاگەیاند کە لە ٢٤ ئاب تا ٢٣ ئەیلولی ڕویداوە، بە گوێرەی ئامارەکان گەریلا تەنها لە یەک مانگدا ٩٥ چالاکی کردوە، ٧١ سەربازی داگیرکەر سزادراوە.

ئامارەکان زانیاری دەربارەی چالاکی گەریلا، شەهیدانی گەریلا و هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکی تیدایە و لە لایەن ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئامادەکراوە و بڵاوکراوەتەوە.

 

ڕاگەیندراوەکەی ئامارەکە بەم شێوازەیە؛

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مانگی ڕابردوو لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا تا باکوری کوردستان  پیرفۆرماسی شەڕیان بێ ڕاوەستان  درێژە پێدا. بەرخودانی هێزەکانمان کە بەتایبەتی لە ٢٣  دەستی پێکرد، ئەو بەرخودانی پێنج مانگە بێ ڕاوستان بەردەوامە دەکەوێتە  ناو مانگی شەشەمم.

هێزەکانی گەریلا بەرخودانێکیان پێشاندا کە بە پیتی زێرین شوێنی خۆیان لە پەرەکانی مێژووی تێکؤشانی ئازادیا نوسیوە، هەم پێشیان لە سوپای تورکیای داگیرکەر گرت هەم پێشیان لە ئامانجەکانیان گرت. دەوڵەتی تورکیا لە گۆرەپانی شەڕی گیری خوارد، بۆیە ڕوویکردوە شەڕی چەپەڵ و نامرۆیانە ئەویش بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بوو، لەبەر ئەوەش شەش هاوڕێمنا لە گردی سور بەهۆی چەکی کیمیاوی شەهیدبوون، دەوڵەتی تورکی داگیر و وەحشی تەنها لە مانگێکدا ١٥٧ جار چەکی کیمیاوی بەکار هێنا، بەو شێوازە هەوڵیاندا ئەنجام بەدەست بێنن،  بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بێدەنگی ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی هێز دەگرێت و  هێرشەکانی بە چەکی کیمیاوی دێژە پێدەدات.

 

هاوڕیانمان کە لە گۆرپانەکانی بەرخودانی وەرخەلێ، زەندورا و گردی سور شەڕ دەکەن، هەموو ساتەکانیان بە شێوازێکی بە ئیرادە و باوەڕی و بڕیاداری  و بوێری ئاپۆی بەردخودان دەکەن، هێڵی قارەمانی و فیداکاری ئاپۆییان بەرز کردۆتەوە. ئاشکرایە ئەگەر ئەو دڵسۆزیە گەورەیە بە ڕوح، هۆشمەندی، باوەڕی و ئازادی ئاپۆ نەبووبێتە یەک ، مەحاڵە لەو شەرت و مەرجەی شەڕەی نابەرامبەردا بتوانرێت وڵامی دووژمن بدرێتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیە بە پێرفۆرماسی شەڕ جاریکی تر ئەو ڕاستییان  ئیسپاتکردوە کە گەریلا هێزی سەرکەوتنە.

 

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی شەڕی مانگی ڕابردوو ئەوە زانیاریەی بڵاو کردۆتەوە:

ئەو چالاکیانەی کە لە لاین هێزەکانی ئێمە کراوان

-چالاکی هێرش

-٢ چالاکی هێرشکردنە ناو دووژمن

-٧چالاکی گەریلا بە شێوازی ڕێکخراو

-٨ چالاکی گورز وەشاندن

-١١ چالاکی بۆمبی چێنراو (سابوتاژ)

-١٣ چالاکی بە چەکی قورس

-هێزەکانمان ٥٢ جار لە هێزەکانی دووژمنیاندا کە دەیانویست پێشرەوی بکەن بەرو سەنگەر و تونێڵەکانی گەریلا

- بە گەشتی گەریلا ٩٥ چالاکی کردوە

 

ئەنجامی چالاکی هێزەکانمان:

-٤ کۆنترا ، ٦٧ سەرباز بە گەشتی ٧١ داگیرکەر و دووژمن سزادراون و ١٣ داگیرکەریش برینداربوون

 

ئەو هاوڕیانەی شەهیدبوون:

-٢٨ هاوڕێمان لە ئەنجامی شەر بۆردوومان شەهیدبوون

-٦ هاوڕێمان لە ئەنجامی هێرشی چەکی کیمیاوی شەهیدبوون

-٧ هاوڕێمان لەلایەن پەدەکە-وە بە شێوازێکی خیانتکارانە لە ناوچەی خەلیفان بونە هەدەف و کەوتنە کەمینی پەدەکە-وە تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

ئەو هێرشانەی سوپای تورکیای داگیرکەر کردویەتی

-سوپای تورکی فاشیست ١٥٧ جار چەکی کیمیاوی بەسەر تونێڵ و سەنگەرەکانی شەڕدا باراند

-سەربازێکی بریکاری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە ناوی سزای گونگۆر لە لایەن دەوڵەتی تورکیا کوژرا

 

ئامێرەکانی دووژمن کە هێزەکانمان گورزیان لێ وەشاندون

-شۆفڵێکی گەورە

-کەلو پەلی سەربازی

-٣ هەلیکۆپتەری هێرش

 

ئەو کەل و پەلە سەربازیانەی دووژمن کە لەلاین هێزەکانمانەوە لە ناوبراون

-چەکی بۆمب هاوێژ

-کامێرای جۆری مۆبیس

-درۆنێک

-شۆفێڵێکی گەورە

ئۆتۆمبیلێکی سەربازی جۆری کریپ

 

ئەو کەل و پێداویستە سەربازیانە کە هێزەکانمان دەستیان بەسەردا گرتوە

-برێکی زۆری تەقەمەنی