'پێویستە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دۆخێکی ئازاد بخوڵقێندرێت'

پارێزەر جەمال دەمیر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد جێبەجێبکرێت و وتی: " موخاتەب بەڕێز ئۆجالانە، بۆ ئەمەش دەبێت دۆخی ئازاد بوونی بخوڵقێندرێت."

پارێزەر جەمال دەمیر ڕایدەگەیەنێ، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی کورد 'هێمای جەماوەرییە' و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک ئەم ڕاستیەی پێچەوانە کردووەتەوە بۆ سەپاندنی گۆشەگیری.

ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەگەیشتووە. لەم ماوەیەدا ٥٣٨ داواکاری بۆ دیدار پیشکەش کراوە هیچ ئەنجامی نەبووە. پارێزەر جەمال دەمیر سەبارەت بەم دۆخە لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە ئیمرالیەوە گۆشەگیریی بەسەر گەلێکدا دەسەپێنن کە لە جیهاندا هیچ هاوشێوەیەکی نییە. لەبەردەوامیدا وتی: "جگە لەوەش لە هەموو بوارێکەوە مافی پەیوەندی و نامە و مافەکانی دیکەی پێشێل کراوە، مافەکان قەد بەپێی یاسا جێبەجێ نەکراون، لە ساڵانی دەستپێکدا بەهۆی خراپی کەش و هەوا، تێکچوونی کەشتییەوە دیدارەکان ڕێگری دەکران، پاشان بیانووی 'سزای دیسپلین' بەکار دەهێنرا و لەم ساڵانەی دواییدا، ئیتر پێویستی بە نیشاندانی بیانوویەک نابینن، بەهەر شێوازێک بیانەوێ لە دەرەوەی یاسا هەڵسوکەوت دەکەن."

ڕاستیەکان پێچەوانە دەکەنەوە

دەمیر وەبیری هێنایەوە کە لە چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد ،گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان وەک وتووێژکاری سیاسی هەڵبژاردووە و وتی: "بە ملیۆنان کەس لە کوردستان وەک ئیرادەی سیاسی خۆیان ناساندوویانە، لە دۆخێکی وادا بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان بووەتە 'هێمای جەماوەریی' دەوڵەتی تورک ئەم ڕاستیەی پێچەوانە کردووتەوە بۆ گۆشەگیرییەکی دژ بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی سەپاندوویەتی. لە لایەکی دیکەوە چارەسەری سیاسی، ئاشتیانە و دیموکراسیانەی بۆ پرسی کوردی نەهێشتووە، دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی هەمە لایەنە دەستی داوەتە شەڕ، وێرانکاریی و داگیرکاری لە چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هەڕەشە لە سەر ئاشتی جیهانی ."

پێویستە دۆخی ئازادی بخوڵقێندرێت

لە کۆتاییدا دەمیر وتی: "پرۆسەی مێژوویی جارێکی دیکە سەڵماندی کە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد مەرجەێکە وتی، ئەم پرسە لە ئەستۆی گەلان و سیستمی جیهانییە، ئەمە نادادپەروەرییە، 100 ساڵە درێژەی هەیە دەبێت کۆتایی پێ بهێندرێت. موخاتەبی چارسەری پرسی کورد بەڕێز ئۆجالانە، بۆیە دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیردرێت و دۆخی ئازادیی بەڕێزی جێبەجێ بکرێت، لەم چوارچێوەدا چالاکییەکانی دژی گۆشەگیری گرنگی زۆری هەیە."