نامیلکەی حەقیقەتی گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە کەوتە بەردیدی خوێنەران

نامیلکەی حەقیقەتی گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە لە ئامادەکردنی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.

ئەم پرۆژەیە نوێترین بڵاوکراوەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەرە کە بەشێک لە شرۆڤە و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی گەنجان خراوەتە ڕوو.

ناوەڕۆکی  بڵاوکراوەکە پێک هاتووە لە:

•  هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی گەنجان

•  ئەرک و بەرپرسیارێتیی گەردوونیی گەنجان؛ پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان

•  شرۆڤەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیی ژنانی گەنج

•  پرسی گەنجان لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆدا.

هەروەها بێجگە لە ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بابەتێکی دیکەش لە نامیلکەکە خراوەتە ڕوو بەناونیشانی هەڵسەنگاندن و شرۆڤەکانی دوران کاڵکان  دەربارەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز.

هەروەک لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکەدا خراوەتە ڕوو، "تەڤگەری ئاپۆیی وەک تەڤگەرێکی ڕۆشنبیریی و ئایدۆلۆژیی و هزریی گەنجان لەدایکبووە، ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەرێکی گەنجان هاتووەتە کایەوە، هەر بۆیە ئەرکی تەواوی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەرە خاوەندارێتیی لەم مێژووە بکەن و لە بەرانبەر پاکتاوکاریی و لەپێناو جیهانێکی باشتر و دادپەروەرانەتر تێبکۆشن، هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: بەگەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین".

 ناوی نامیلکە: گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە

بابەت: هەڵسەنگاندن و شرۆڤە

ئامادەکردن: گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر

دیزایین: دەلال شۆڕش

نۆرەی چاپ: چاپی یەکەم ٢٠٢٤

تیراژ: ١٠٠٠دانە

لە ئێستادا ئەم بەرهەمە لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستە

هـ . ب