جەنازەی دوو گەریلا دوای چوار مانگ ڕادەستی خێزانەکانیان کرایەوە

جەنازەی هەریەک لە گەریلاکانی هەپەگە فەریت دانیشمان و گەریلا یەژاستار بوشرا کایە، دوای چوار مانگ لە شەهیدبوونیان جەنازەکەیان ڕادەستی خیزانەکانیان کرایەوە.

بوشرا کایە گەریلای یەژاستار کە لە ٧ ئایار لە شەرێکدا لە دەرسیم شەهیدببوو، جەنازەکەی لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەری(ATK) لە ماڵاتیاکرابوو. خێزانی کایە کە لە دوای جەنازەی کچەکەیان گڕابوون چووبوون بۆ ماڵتیا لەوێی نموونەی DNA  پێشکەش کردبوو بۆ پشکنین بە ئامانجی وەرگرتنەوە جەنازەی کچە شەهیدەکەیان، لە دوای چوار مانگ  چاوەروانی دەوڵەتی تورک پێگوتن: نموونەی DNA  هاوتای یەکە، لەسەر ئەو بنەمایە خێزانی کایە دوێنی چون بۆ ماڵتیا جەنازەی گەریلای شەهیدیان وەرگرتەوە بردیان بۆ ئیلح.

مەراسیمی بەخاکسپاردنی جەنازەی شەهید لە گۆرستانی ئەسری ناوەندی  شار بەڕیوەچوو، پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر جگە لە ماڵباتی شەهید ڕێگەیان نەدا هیچ کەسێکی تر بەشداری مەراسیمەکە ببێت. پۆلیسەکان دەوربەری گۆڕستانەکەیان گرتبوو هەموو ئەو کەسانەی دەچوونە گۆراستانەکەوە پشکنینی گشتی جۆری (GBT) بۆ دەکرد و هەر کەسێک پاشناوی کایە نەبوایە ڕێگەیان نەدەدا بەشداری مەراسیمەکە ببێت. ژماریەکی زۆر لە گەل هەوڵیاندەدا بەشداری مەراسیمەکە ببن تا مەراسیمی بە خاکسپارن تەواو بوو لە دەوربەری گۆرستانەکە مانەوە.

جەنازەی گەریلای هەپەگە فەرید دانیشمان کە لە ٢٤ ئایار لە شەرێک لە چیای جودی لە شرناخ شەهیدببوو، دوای چوار مانگ جەنازەکەی ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە، پێشتر کەسە نیزکەکانی شەهید نموونەی DNA  پێشکەش کردبوو بۆ ئەو مەبەستە سەردانی دادگای شرناخیان کردبوو ، لە دوای ٤ مانگ لە پێشکەشکردنی نموونە DNA  جەنازەی شەهید لە گۆرستانی بێکەسانی شرناخ ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە.

 جەنازەی شەهید دانشمان لە گۆرستانی کادیرلەری بە دلیس بە خاک سپێردرا.