کۆڵبەرێکی گەنجی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا

ڕژێمی داگیرکەری ئێران بەردەوامە لەسەر کوشتنی گەنجانی کورد. کۆماری ئیسلامی لەلایەک گەنجانی کورد دەکوژێت و لایەکی ترەوە پارەی ئەو گولەیەی کە گەنجانی پێکوشتووە لە خانەوادەکانیان وەردەگرێت.

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە ١٨ی تشرینی یەکەم بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی ئێران لە سنوری ناوچەی چاڵدێرانی پارێزگای ورمێ، ئەمین شەمس کوڵبەری کورد کوژرا. ڕژێمی داگیرکەری تورک بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو کۆڵبەرە داوای ٢ ملیۆن تومان وەک پارەی گولەکە لە خانەوادەکەی دەکات.

ئەمین شەمسی ٢٧ ساڵ خەڵکی گووندی کشمیش تەپەی ماکۆیە و باوی دوو منداڵە کە تەمەنی منداڵێکی ٢٠ ڕۆژە.

سەرچاوەیەی نزیک لە خانەوادەی ئەو کۆڵبەرە کە بەهۆی پاراستنی ئاسایشیی ناوەکەی ئاشکرا نەکرد بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر ٠٢:٣٠ی ڕۆژی یەکشەمە ١٨ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی سنوری بارەگای میلیەی ٩٠ی چالدران لە نزیکەوە بێ ئاگادارکردنەوە داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا سێ گولە بەر ئەمین شەمسی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، دوای هێرشەکە هێزەکانی ئیران دەستیان بەسەر باری جگەرەی ئەمین شەمسیدا گرتووە و ژمارەیەک کەسی تریشیان بریندار کردووە و تەرمی ئەمین شەمسیان بۆ دۆڵێکی دوور لە بارەگاکەیان گواستووەتەوە.

ڤیدیۆیەکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە پشتڕاستیدەکاتەوە، هۆکاری کوشتنی ئەمین شەمسی بارە جگەرەکەی بووە و بۆ دۆڵێکی ئەو ناوچەیە گواستراوەتەوە.

سەرچاوەکە باسی ئەوەش دەکات کە ٢ ملیۆن تومان وەک پارەی گولەکە لە خانەوادەی ئەمین شەمس وەرگیراوە.

ف.ق