ئەو رۆژەى دادپەروەری بەدیهات رۆژی دایکان پیرۆز بکە!

بنەماڵەى شەنیاشار بەردەوامن لە ئێشکگرییان بۆ دادپەوەری و وتیان، "ئەمڕۆ رۆژی دایکانە، بەڵام دوو کوڕی لە نەخۆشخانە کوژران. رۆژێک دادپەروەری بەدیهات ئەو کاتە رۆژی دایکان پیرۆز بکە".

ئێشکگریی دادپەروەریی دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٦٢هەمین رۆژدایە. بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆ، کە لە ٣٠ی نیسانەوە راگەیاندراوە، بنەماڵەی شەنیاشار چالاکییەکەیان لە ماڵەکەی خۆیان لە پرسوس درێژە پێدەدەن.

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر ئەژماری خۆیان لە میدیا دیجیتاڵییەکان بڵاویانکردەوە، کە ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە و پەرلەمانتارانی هەدەپە دوێنێ بە بۆنەی رۆژی دایکانەوە سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کردووە.

ئەمڕۆ لە بابەتەکەیاندا لە میدیا دیجیاڵەیەکاندا رایانگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژی دایکانە، بەڵام دوو منداڵی لە نەخۆشخانە کوژران. یەکێکی تریشی بەهۆی گوشاری سیاسی و دادگاوە ٣٧ ساڵ و ٩ مانگ سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە. لە ژوورێکی تاکە کەسیی زینداندا راگیراوە. ئەو رۆژەى دادپەروەری بەدیهات، ئەوا ئەو کاتە رۆژی دایکان پیرۆز بێت. رۆژی هەموو دایکان پیرۆز بێت".

ژ.ت