ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا و لە باشووری کوردستان ٨ حاڵەتی نوێ ئاشکراکران
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ٦٥ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە و لە باشووری کوردستانیش ٨ حاڵەتی نوێ ئاشکراکران.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ٦٥ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە و لە باشووری کوردستانیش ٨ حاڵەتی نوێ ئاشکراکران.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە ٢٤ کاتژمێردا، ٦٥ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە، هەروەها چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٨ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.
بەوەش ٦٩٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون و ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.
لە لایەکی ترەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، "پێنج لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (چوار ئافرەت و یەک پیاو) کە چوار لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەک لەوان حالەتی نوێیە، سێ لە تووشبووان دانیشتووی سلێمانی و دوو لە تووشبووان دانیشتووی دەربەندیخانن".
دەربارەی سێ حاڵەتەکەی دیکە تەندروستی ڕونیکردووەتەوە:"سێ لە تووشبووان لە شاری دهۆک (دوو پیاو و یەک ئافرەت) کە دوو لەوان دانیشتووی قەزای زاخۆ و یەک لەوان دانیشتووی قەزای ئامێدی یە".
بەپێی ئەم ئامارە، کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٧٠ کەس، لە نێویاندا ٦١ نەخۆش چاکبوونەتەوە و دووانیش گیانیانلەدەستداوە.
ف.ق