باوکی شەهید ئارگەش کارزان لە کامیاران کۆچی دوایی کرد

رەحیم رەحمانی وڵاتپارێزی ناوچەکانى کامیاران، هەورامان و سنە و باوکی شەهید ئارگەش کارزان (جەمال رەحمانی) شەوی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى کامیاراندا گیانی لەدەستدا.

رەحیم رەحمانی باوکی شەهید ئارگەش کارزان (جەمال رەحمانی)یە، کە ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بوو و لە ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٧ی کۆچی هەتاوی / ٧ی ئەیلوی ٢٠١٨ لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانى سوپای پاسداران لەگەڵ ٣ گەریلای دیکەدا لە دەورووبەری کامیاران شەهید بوون.

هەوڵەکانى رەحیم رەحمانی و بنەماڵەکەى بە درێژایی ساڵی رابردوو بۆ بەدەستهێنانى زانیاری لەسەر شوێنى بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئارگەش و هەڤاڵەکانى هیچ ئەنجامێکى نەبوو. جگە لەوەش لە کاتی بەڕێوەبردنی رێورەسمی بەرزراگرتنی یادی رۆڵەکەیاندا، چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کرابوو و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردبوو و بەڕێزییان پێکردبوو.

لە ١٥ ساڵی رابردوودا ٢ لە کوڕەکانى بەتۆمەتی چالاکیی سیاسی و مەدەنی لە کرماشان و سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و زیندانیکران. لەو دواى ئەوەش بەهۆی چالاکیی کوڕەکانییەوە لە دەرەوەى سنووروەکانى ئێران، بە بەردەوام خۆی و ئەندامانى تری بنەماڵەکەیان بانگهێشت کردوون بۆ ناوەندە ئەمنییەکان و ئازاریان داون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردوون.

رەحیم رەحمانی وڵاتپارێزی ناوچەکانى کامیاران، هەورامان و سنە و باوکی شەهید ئارگەش کارزان (جەمال رەحمانی) شەوی رابردوو لە دواى تەمەنێکی پڕ لە تێکۆشان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى کامیاراندا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

بەناوی ئاژانسەکەمانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەحمانی، هاوڕێیانیان و کەسوکاری و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین.

ژ.ت