بەرەو نەمری

من ساتێک لە مردن دەدزم، کەمێک ڕوح لە نەمری دەستێنم و دەستی لێدەدەن. من یەکەم کەس نەبووم بەڵام لەم ساتەدا ئەوەم لە دڵی خۆمدا دەنەقشاند.

لە هەموو شوێنێک شوێنەواری شەڕ هەیە، لە هەموو جێگایەک کەمبوونی بەهاکان کەبەدەستهێنراون هەیە. واتای بەرد و خاکیش هەیە کە هەموو ڕۆژێک لە تەنیشتیاندا تێپەڕ دەبین و بەر پێیەکانمان دەکەون. شێوەی ئەو بەردانەی کە هەموو ڕۆژێک بەرچاومان دەکەون و چەندین کاتژمێر لێیان دەڕوانین، واتای هەموو شتێک دەدەن. ئەوەش گەڕان و گەشتەکەمان بەهێزتر دەکات. لەناو خاک و بەرددا بوون، گوێگرتن و هەستکردن و ڕووبەڕووبوون لەگەڵیان و چەشتنی هەموو ئازارێک . سام و ترسی چیاکان کە تاشە بەرد و شاخە بەرزەکانی پێکەوە بەستووەتەوە و ڕیزەچیای گەورە دروست دەکەن. ئێرە حەفتانینە. گۆڕەپانی جەنگە کە قاڕەمانەکان خۆیان بەخت دەکەن و دەیژیێننەوە.

لەسەر ڕێگای زێدێکی دیکەم. زیلان پرسیاری کرد،"باسی منیش دەکەی وانییە؟" لەگەڵ ئەوەی کە لە تەنیشتم دانیشتبوو، بە دەنگێکی بەرز وتی. مۆڕال و ئەوینی ئەو بۆ چیاکان، ئەو وزەیەی هەموو کاتێک زیندوو دەهێشتەوە. لەبارەی ئەوەوە پرسیاری دەکرد. یەکێک لە خۆشترین ئەو پرسیارانەی کە لە مێشکی مندا دەمێنێتەوە ئەمە بوو،"بڵێ، کاتێک دیمەنی گەریلاکان تۆمار دەکەی، هەست بە چی دەکەیت." لەو ساتەدا بە دەیان دیمەن، بە دەیان گەریلا و قسەی گەریلاکان لەبەرچاوم تێپەڕین. وتم،"ساتێک لە نەمری دەدزم، لە نەمری کەمێک ڕوح وەردەگرن و دەستی لێدەدەم و هەستی پێدەکەن." وتی، "باشە، زۆر تێنەگەیشتم، بەڵام با وا بێت". لە ڕاستیدا تێگەیشت، هەموو شتێک لە چاوەکاندا شاراوەیە، لە جموجووڵ، تۆڕەیی و پێکەنین و هەستەکاندا... گەریلا ڕێگایەکە، یەکێک لە ڕێگاکانی گەیشتن بە واتا. ئەگەر بتوانن بێ ترسی هەستی پێبکەن، هەموو شتێک کۆدەکەنەوە و ڕێگای چیاکان هەڵدەبژێرن. وەرن بۆ چیاکان، کامێرەکەتان، چەکتان، پێنووستان، پێڵاو و جانتا، باشترین هاوڕێ و خۆشەویستانتان ببینن، ئەو شتانەی کە لێی زویرن، ڕوحتان ودڵتان بخەنە ناو لەپی دەستان و وەرن. خۆتان وەرن و هەست بە گەریلا بکەن. دەست لە چیاکان بدەن... بێ ترس، خۆتان گەریلاکان بناسن.

لەم جۆرە جێگایانە واتا زۆرە. ئەم جۆرە جێگایانە دەبنە ئەو شوێنانەی کە واتا تێیایدا زیاد دەبێت و لێگەڕینیش زیاد دەکات. من دەزانم لە هەموو جێگایەک زیاتر، مرۆڤ لەم جۆرە جێگایانە بەدوای خۆشەویستیدا دەگەڕێت، دەزانێت کە خۆشەویستی چۆن دەتوانێت ببێتە هێزێکی ڕزگارکەر، بێ ئەوەی بوترێ، چۆن دەژی. لەناو هزری بەتەنها مانەوەدا، لەم بەتەنهابوونەدا، لەسەر پێ مانەوە و بۆ هەڤاڵەکان لەسەر پێ مانەوە ، سەربەرزی ناو تێکۆشانەدایە. کاتێک لەم جێگایانە بیرەوەیەکی ئازادی دەچێشێت، زیاتر هەست بێکۆتاییبوون دەکات. لەم جێگایە ئەوەندە ڕووبار و چەم هەن کە بە خوڕدەچن و ئەوەندە چیای سەرکێش هەن کە سوپایەکی خۆشەویستیش دەتوانرێت دروست بکرێت. سوپای خۆشەویستیەک کە جوانترین بەهاکانی پەکەکە لەناویدان. سوپایەکی گەورەی خۆشەویستی کە ئابڕووی لە ئامانج گۆشکار، زمانی خۆی لە ئاتاکان ماهیر، بوێری خۆی لە هەوار بەدران، پێنووسەکەی لە خەلیل داغ، هاوڕێیەکی خۆی لە چیچەک بۆتان و ڕەشید سەردار، پێکەنینەکەی لە ژیندار ئەزگی، جوانی خۆی لە شیلان کە لەدەرسیم شەهید بوو، شەڕکەری خۆی لە ساکینە جانسز، وزەی خۆی لە کەمال پیر کە تا ئیستاش کوردستان بەهێز دەکات و گەنجێتی خۆشی لە ئاندۆک ئوزگور وەردەگرێت.

کاتێک بیرم لەم شتانە دەکردەوە زیلان وتی،"کاتی دابڕانە. لێرە توندوتیژترین شت دابڕانە.

مرۆڤ کاتێک سەرەنج دەداتە هەڵویستی  بەدەستهێنانی جوانی دەدات، دەیەوێت ناخۆشترین شت بچێشێت. ئەوەش هۆکارەکە بوو کە منی بۆ ئێرە پەلکێش کرد. لەناو مێژوودا هێشتنەوەی ئەوان، زیندووکردنەوەیان، گەیاندنی دەنگیان بە هەموو کەسێک. دەزانین یەکەم کەس نیم لەسەر ئەم ڕێگایە دەڕۆم و یەکەم کەس نیم کە دەتوانم تامی ئەم ئاوە بپارێزم. دەزانم یەکەم کەس نیم کە ئەوینداری ئەم قاڕەمانانەم، بەڵام لەم ساتەدا ئەوەی کە لە ناو کامەرا و دڵی خۆیدا جوانیەکان دەنەقشێنێت، منم...

 ف.ق