تەندروستی کەرکوک تووشبوویەکی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند

بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

تووشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک بەرزبووەوە بۆ پێنج کەس. ئەمەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک حاڵەتێکی نوێی تووشبوونی بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

تا ئیستا لە شاری کەرکوک ١٢ حاڵەتی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکرابوو، شەش لەو تووشبووانە چاکبوونەوە و یەک تووشبوو کە ژنێکی بەتەمەن بوو گیانی لە دەستدا و لە ئیستاشدا ٥ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکە بوونیان هەیە.

دەربارەی تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیە، دکتۆر سەباح نامیق جیگری بەرێوبەری تەندروستی کەرکوک لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "تووشبووەکە کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵانە ناوی شەیما پشتیوان یەحیا-یە، دانیشتوونی گەرەکی شۆرجەی شاری کەرکوکە، بە گومانی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکە ئەو کچە لە ژێر چاودێری بووە و  پشکنینی بۆ کراوە لەگەل ژمارەیەک کەسی دیکە ئەمرۆش ئەنجامی پشکنینی ئەو کەسانە گەراوەتەوە کە تەنها ئەو کچە ٢٢ ساڵانە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە."

هەروەها دکتۆر سەباح نامیق جیگری بەرێوبەری تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند: "لە ئیستاشدا بنەماڵەی ئەو کچە تووشبووە خراوەتە ژێر چاودێری و پشکنینان بۆ دەکرێت.

ف.ق