سوپای پاسداران گەنجێکى کوردی لە ورمێ کوشت
هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی شەهرام موسته‌فاپوور خه‌ڵكی گوندی “موانا”ی سه‌ر به شاری ورمێ، كه‌وته به‌ر دەسرێژی گولـله‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارن و به هۆی قورسیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی شەهرام موسته‌فاپوور خه‌ڵكی گوندی “موانا”ی سه‌ر به شاری ورمێ، كه‌وته به‌ر دەسرێژی گولـله‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارن و به هۆی قورسیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ورمێ له‌و بارەیە‌وه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاندوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزەردان، له جاده‌ی سنووریی سیلوانای سه‌ر به شاری ورمێ، ئۆتۆمبیلی شه‌هرام موسته‌فاپوور كه‌وته بۆسه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه و ئەو هێزانە به شێوەی ڕاستەوخۆ ته‌قه‌یان لە ئۆتۆمبیله‌کە کرد.
هێزه‌كانی سپای پاسدارن دوای برینداركردنی ئه‌م هاوڵاتییه، ناوبراویان ڕه‌وانه‌ی زیندانی دەزگای ئیتڵاعاتی سپا كردووه، بەڵام دواتر و به هۆی خوێن لەبەرچوونی زۆره‌وه بە ناچار گواستوویانەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عارفیان كه له‌ژێر چاودێریی خودی سپادایه.
سەرباری ئەوەى چه‌ند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە بووە، بەڵام ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان / ١٣ی حوزەیران به هۆی قورسیی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوە.
ژ.ت