پارتی تورکیای پاراست، خۆی بەرد باران کرا

پارتی ڕێگای نەدا گەلی شیلادزێ بچن بارەگاکانی تورکیا دەرکەن لە ناوچەکەیان، لەبەرامبەردا گەل ناوچەی پارتی بەرد باران کرد لە شیلادزێ.

گەلی شیلادزێ ئەمرۆ سەرهەڵدانێکی جەماوەریان کرد لە دژی کۆمەڵکوژی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئامانجیان ئەوەبوو تەواوی بارەگاکانی ئەو دەوڵەتە لە ناوچەکیان دەر بکەن بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستانی- عێراق هێزێکی زۆری ڕەوانەی ناوچەکە کرد و هێرشی کردە سەر خۆپێشاندەران، ژمارەیەک خۆپێشاندەر بە هۆی هێرشە چەکداریەکانی پارتیەوە بریندار بوون.

لەبەرامبەردا گەلی شیلادزێ هێرشیان کردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی  شیلادزێ و بەرد بارانیان کرد.

ئەو ڕێگریانەی هێزەکانی پارتی لە خەڵکی شیلادزێ لە کاتێکدایە دوێنێ فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندی سیدا-یان کرد لە ئەنجامدا ٥ هاوڵاتی مەدەنی دەڤەری شیلادزێ شەهیدبوون.