پەیمان ڤیان: ئێران دەیەوێت لە کەسایەتیی زینب جەلالیان دا ئیرادەی سیاسیی ژنان تێکبشکێنێت

 "بە بڵاوکردنەوەی پەتای کۆرنا، ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەی ئێران لە کەسایەتی زین جەلالیان دەیەوێت ئێرادەی سیاسی ژنان بشکێنێت، لەبەرامبەر ئەو فشارانەدی دەبێت ژنانی کورد و ئێرانی بە ئیرادەیکی هاوبەش تێکؤشان بکەن"

زینب جەلالیان ژنە زیندانیی سیاسی کورد ماوەی ١٣ ساڵە لە زیندانەکانی ئێراندایە و ڕوو بەرووی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەبێتە. لە ئیستادا تووشی پەتای کۆرنا بووە و ژیانی لە مەترسیدایە. پەیمان ڤیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) دەربارەی دوایین دۆخی تەندروستیی زینب جەلالیان و سیاسەتی ڕژێمی ئێران بەرامبەر زیندانیانی سیاسیی ژن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

 پەیمان ڤیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)  دەربارەی دۆخی زیندانیانی سیاسیی ژن ڕایگەیاند: لە ئێستادا فشارێکی یەکجار زۆر لەسەر زیندانیانی سیاسی بەڕێوە دەچێت بەتایبەتی زیندانیانی سیاسیی ژن، دەوڵەتی ئێران بە ئەنقەست و زانابوون ئەو فشارە بەڕێوە دەبات بە تایبەتی لە دوای ئەوەی پەتای کۆرۆنا بڵاو بوویەوە، دەوڵەتی ئێران بە شێوازێکی زانابوون ئەو ڤایرۆسەى لە ناو زیندانیان بڵاوکردەوە، بەتایبەتیش لە ناو زیندانیانی سیاسیی ژن.

"ئێران بە شێوازێکی عەمدی پەتای کۆرنا لە ناو زیندانەکان بڵاو دەکاتەوە"

هەروەها وتیشی: "بە ساڵانە ڕژێم فشار و زەخت لەسەر زیندانیان بەرێوە دەبات، بەڵام نەیتوانی ئیرادە و فەلسەفەی ژنانی کورد سەرکوت بکات، بەڵام لە ئێستادا بە شێوازێکی عەمدی زیندانیان توشی پەتای کۆرۆنا دەکات، بۆ ئەوەی ئەو گیراوانەی کە لە زیندانەکاندان ئیرادەیان بشکێنێت، لە ناو ئەو گیراوەنەشدا زەینەب جەلالیان هەیە کە ماوەی ١٣ ساڵە ئەشکەنجە دەرونی و جەستەیی بەرامبەری پەیڕەو دەکرێت، بەڵام زینب جەلالیان لە بەرامبەر ئەو فشارانە بەرخودان و خۆڕاگریی کردووە و بووەتە نموونەیەک بۆ تێکۆشانی ژن لە زیندانەکاندا".

"دەیانەوێت لە کەسایەتیی زەینەب جەلالیان دا خۆڕاگری و ئیرادەی ژنان بشکێنن"

پەیمان ڤیان دەربارەی ئامانجەکانی بڵاوکردنەوەی پەتای کۆرۆنا و فشارەکانی ئێران بۆ سەر زەینەب جەلالیان وتی:" ئێران بە هەموو شێوازێک هەوڵی ئەوە دەدات لە کەسایەتیی زەینەب جەلالیان خۆڕاگری و ئیرادەی ژنانی زیندانی بشکێنێت لەبەر ئەوەی ئێستا زیندانەکانی ئێران بووەتە گۆڕەپانێکی خەبات و ئیرادەی ژنان، بۆیە ئیران لەوە دەترسێت، لە بەرامبەردا پەتای کۆرنا لە ناو کۆمەڵگا بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بەو پەتایە سەرقاڵ بکات و دەنگی ناڕەزایەتی بەرز نەبێتەوە".  

ئەوەشی ڕاگەیاند: "ڕەوشی تەندروستی زەینەب جەلالیان هەتا دێت خراپتر دەبێت، بە شێوازێکی ئەنقەست ڕژێمی ئێران زەینەب جەلالیانی تووشی پەتای کۆرنا کردووە و تا دێت ڕەوشی تەندروستیی خراپتر دەبێت، هێزەکانی ئیتڵاعات و سوپا ڕێگری دەکەن لەوەی زەینەب جەلالیان لە دەرەوەی زیندانەکان دەرمان بکرێت، بەڵام بەو فشارانەی کە دروستبوون ئێران مەجبور بوو تەنها یەکجار ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکات، ئەویش لە ژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنی، لەگەڵ ئەوەی دکتۆر ئاماژەی بەوەکردوە دەبێت زینب جەلالیان لە ژێر چاودێریی وردی پزێشکیدا بێت، بەڵام جاریکیتر گەڕێندراوەتەوە زیندانی قەرچەک، کە شوێنکە بۆ کۆمەڵکوژی ژنان، لە بواری یاسای و تەندروستی، جێگایەکە ڕۆژ بە ڕۆژ ژنان تیایدا تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا دەبەن".

"کۆمەڵگا بەرپرسیارە لە پاراستنی ژنانی زیندان"

هاوکات پەیمان ڤیان بانگەوازی خاون دەرکەوتنی لە زینب جەلالیان و زیندانیانی سیاسی لە ڕای گشتی کرد و ئاماژەی بەوەکرد: "سەرەتا کۆمەڵگا بەرپرسیارە لە پاراستنی ژنانی زیندانی، چونکە ئەو ژنانە نوێنەرایەتیی ئیرادەی سیاسی کۆمەڵگان بەتایبەتێش ژنان لە دژی ئەو سیاسەتی سەرکوتکردنەی ژنان کە لە کۆمەڵگا و زیندانەکان بەڕێوە دەچێت، کاتی ئەوە هاتووە ژنانی کورد و هەموو ژنانی ئێرانی یەکگرتووبن و لە دژی ئەو ڕژێمە ڕاوستن، لە ئیستادا ئێران هەوڵ دەدات کۆمەڵگا بە پەتای کۆرۆنا مەشغوڵ بکات، بەڵام دەبێت کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەدا دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە".

لە کۆتایی قسەکانیدا پەیمان ڤیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) وتی: "هاوکات هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا لەو باردۆخە بەرپرسیارن و دەبێت دەنگیان بەرزبکەنەوە، چونکە ئێستا کۆمەڵگا بەرووبەرووی کۆمەڵکوژێک کراوەتەوە و هەموو ڕۆژێک کۆمەڵگا ڕوو بەرووی کوشتن، لێدان، لە سیدارەدان و پەتای کۆرۆنا دەکرێتەوە".

ژ.ت