لە دەرسیم ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش تێکشکێنرا و ٤ سەرباز کوژران

هێزەکانی گەریلا لە دەرسیم لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٤ سەربازی سوپای تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان ١١ی ئایار کاتژمێر ١٣:٣٠ لە ناوچەی هۆزاتی دەرسیم لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی جۆری ئەقرەبی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر رێگای قەڕەقۆلی ئوموتکایا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بە پێی زانیاریەکان ٤ سەرباز کوژران و ٢ سەربازیش برینداکران. یەکینەکانمان بێ زیان و بە سەرکەوتوویی بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

لە شەوی ١١ی ئایاردا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی سنونێی هەرێمی خواکورک و ناوچەی تەپە سۆری هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. هیچ زیانێکی بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق