لە کەرکوک سێ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی راگەێندرا

شانەی قەیرانەکانی شاری کەرکوک بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ڕابگەینێت بۆ ماوەی سێ رۆژ.

ئەمرۆ چوارشەممە شانەی قەیرانەکانی کەرکوک بڕیاریدا رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممەی هەموو هەفتەیەک قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەبێت لە پارێزگای کەرکوک.

هەروەها بڕیار درا رۆژانی پێنجشەممە دەوامی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەرکوک رابگیرێت جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و فەرمانگەی تەندروستی و سایلۆ، ئەم بڕیارەش دوای ئەوەی دێت کە ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە زیادبووونە لە شارەکە.

ز.ش