هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە سەرهەد شەهید بووە

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی خۆی ئاشکرا کرد کە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ویلایەتی سەرهەد بەهۆی سەرماوە شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی گەریلاکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هاوڕێمان هێرش (موسا فورات گوڤەن) کاتێک لە ویلایەتی سەرهەد لەسەر ئەرکی خۆی بوو بەهۆی سەرماوە شەهید بوو. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هێرش ئاڤەنت پاسین

ناو و پاشناو: موسا فورات گوڤەن

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەڕۆم

ناوی دایک و باوک: نورجان و شانڤەر

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

هاوڕێ هێرش لە ساڵی ١٩٩٤ دا لە ئەرزەڕۆم لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە و هەموو کاتێک بە هەستی ئازادی ژیاوە و بۆ ئەوەی خەیاڵەکانی جێبەجێ بکات، ڕووی کردە چیاکانی کوردستان. لەو ساتەوەی هاوڕێ هێرش بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد خۆی پەروەردە کردووە و بووەتە میلیتانێکی پێشەنگی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ. هاوڕێ هێرش وتی، "من دەمەوێت لەو شوێنەی کە یەکەم جار گورزم بەرکەوت، یان لەو جێگایەی کە ویستیان بمتوێننەوە و لە ڕاستی دوورم بخەنەوە، لەدژی داگیرکەران شەڕ بکەم." خۆی بەرەو پێشەوە برد و لە هەرێمی سەرهەد لەدژی دوژمن تێکۆشانی کرد. هاوڕێ هێرش لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشان، ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرد و بووە هاوڕێیەکی نمونە، فیداکار و فیدایی.

سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هاوڕێ بە بەهاکەمان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین خەیاڵی هاورێکانمان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەین."

ف.ق