کەسێک بەهۆی ئەوەی لە لایەن قەیومەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە خۆی کوشت

لە شاری وان مەسعود بابات کە پێشتر قەیوم و دواتر پارێزگار لە کارەکەیان دوورخستەوە، خۆی کوشتن.

لە ساڵی ٢٠١٦ دا قەیومی داگیرکەری شارەوانی وان مەسعود باباتی لە کارەکەی دوورخستەوە. لە ساڵی ٢٠١٩ دا شارەوانی هەدەپە جارێکیتر مەسعود باباتی گەڕاندەوە سەر کارەکەی، بەڵام ئەم جارە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان لە سەر داوای پارێزگاری ئەو شارە جارێکیتر مەسعود باباتی لە کارەکەی دوورخستەوە و ئەویش کۆتایی بە ژیانی هێنا.

مەسعود باباتی ٤٢ ساڵ لە کۆڵانی ١٧ی گەڕەکی یەنی مەحەلەی وان خۆی کوشتن کە خاوەنی ٥ منداڵە.

بە پێی زانیاریەکان مەسعود بابات دوای ئەوەی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، ماوەیەکی زۆر بەدوای کاردا گەڕاوە، بەڵام لەبەرئەوەی هیچ کارێکی دەستنەکەوتووە و نەیتوانیوە بژیوی ژیانی بەدەستبهێنێت کۆتایی بە ژیانی هێنا.

ف.ق