له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) له زینی وه‌رتێی هه‌رێمی كارۆخ ئاڵۆزییه‌كی دروستكردوه له‌ژێر ناوی كۆنتڕۆڵكردنی په‌تای كۆڕۆنا. له‌لایه‌كتر له‌ژێرناوی هێز به‌جێكردن و دەیەوێت هه‌ژموونی خۆی بسەپێنێت. واتا به به‌ردێك دوو نیشان بپێكێت.
به‌كارهێنانی په‌تای كۆڕۆنا له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به جموجۆڵه‌كانی خۆی بدات و بتوانێت به ئاره‌زووی خۆی له‌كوێ بیه‌وێت له‌وێ هێز به‌جێبكات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌مامكی وه‌زارتی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم به‌كاردێنێت.
ئه‌وه ئاشكرا بووه كه په‌تای كۆڕۆنا له باشووری كوردستان رێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆی تووش بوون دروست نه‌بووه، هه‌مانكات له ده‌ڤه‌ری وه‌رتێ و هه‌رێمی بیتوێنیش بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا له‌ئاستیكی نزمتر دابووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌ك بووه. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌و رۆژانه‌ی كه زۆر به‌توندی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاندبوو، هیچ خاڵێكی كۆنتڕۆڵكردنی له زینی وه‌رتێ نه‌بوو و هه‌موو شتێكیش ئاسایی بوو، بەبێ بەرزبوونەوەی حاڵەتی کۆرۆنا و بەبێ روودانی بابەتێک کە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا لەو ناوچەیەدا باشە بۆ لەم ئان و ساته‌دا په‌تای كۆڕۆنا زینی وه‌رتێی گرتووەته‌وه!، دەبێت گرنگیی زینی وه‌رتێ چی بێت، کە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئه‌وه‌نده پێداگریی له‌سه‌ر ده‌كات؟.
ئه‌وه ئاشكرایه‌و هه‌موولایه‌ك ئه‌زانێ كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا لای پەدەکە له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستانن، لە هه‌مانكاتدا هه‌رچی ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌ك پرۆژه و پیلان بیخاته به‌رده‌می ئه‌وا بێ ئه‌وه‌ی سێ و دووی لێبكات جێبه‌جێی ده‌كات. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مه‌به‌ستی بێت ئه‌وا رێوشوێن بۆ رێگری له په‌تای كۆڕۆنا به دانانی خاڵێكی ئاسایش، یان پۆلیس له زینی وه‌رتێ بەرێوەدەچێت، ئه‌وكات بۆچی لیوای پێشمه‌رگه ده‌جوڵێندرێت؟ یان هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی و 70 و 80.
ئه‌گه‌ر پەدەکە به‌ئاشكراتر قسه بكا باشتره و چیتر خه‌ڵكی كوردستان چه‌واشه نه‌كات له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ناهێڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پیاده بكات، پێویسته ئه‌و بڵێت كه له چوارچێوه‌ی پرۆژەی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌مریكا له پێناو له‌ناوبردنی په‌كه‌كه و هێزی گه‌ریلای كوردستان، هێزمان جوڵاندوه، تاكو به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی دیاربكات و رێگری له شه‌ڕانگێزیه‌كه‌ی بكات.
خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی به‌هه‌ستیاری جموجۆڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خوازا له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كان جارێكی‌تر شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێت، بۆیه‌ش به‌بێلایه‌نی هه‌ڵوێست نیشان ده‌ده‌ن، چو‌نكه پارتی به‌رده‌وام خۆی له‌پێستی مه‌ڕدا ده‌شارێته‌وه. نمونه‌ی رابردوومان زۆره، به‌ڵام ئێمه‌ش ناكرێ وه‌ك پەدەکە به‌رده‌وام كای كۆنه به‌باكه‌ین، ته‌نها بە بیرخستنەوەی نمونه‌ی گوندی به‌رمیزه‌ی به‌هاری 2018 و رازاندنه‌وه‌ی سفره‌ی خواردن بۆ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌یان زیاتر له راستیه‌كان ده‌گه‌ین.
له ساڵی 2015 وه ئه‌مریكا و توركیا و به‌هاوبه‌شی پەدەکە بڕیاریان داوه بۆ له‌ناو بردنی سیاسی و له‌شكری تێكۆشانی گه‌لی كوردستان به‌پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه، هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوا‌و و هه‌رێمی پاراستنی میدیا و پێدان و گه‌ڕاندنی فڕۆكه‌ی سیخوڕی و هاوكاری كردنی ده‌زگا سیخوڕیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌زگای سیخوڕی میتی توركیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه. ئه‌وانه بڕیاریان دابوو ده‌توانن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بێكاریگه‌ر بكه‌ن و بڵاوه‌ی پێبكه‌ن، ئه‌وا پێنج ساڵه شه‌ڕ به‌رده‌وامه، به‌ڵام په‌كه‌كه به‌رخودانی ده‌كات، راسته قوربانی دراوه و ده‌شدرێت، نمونه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت و جه‌میل و عه‌گید و سینان و چه‌ندین هه‌ڤاڵی تر، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی مه‌زنه‌وه تێكۆشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌تایبه‌تیش له‌م مانگه‌دا چالاكیه‌كانی گه‌ریلا له سه‌رحه‌د، ماردین و ئامه‌د، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام گورز له دوژمنان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا له خواكوڕك و حه‌فتانین، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیای خستۆته دۆخێكی سه‌خته‌وه، بێگومان به‌گوێره‌ی گۆڕانی وه‌رز و چوونی به‌ره‌و هاوین و پایز چالاكیه‌كانی گه‌ریلاش زیاترببن، ئه‌وه‌ش بیندرا به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ "دائیره‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت" سلیمان سۆیلو ده‌وڵه‌تی توركیا له چ بارودۆخێكدایه. ساڵی 2017 سلیمان سۆیلو بڕیاری دابوو په‌كه‌كه تا به‌هار نامێنێ!، له ئه‌نجام سلیمان سۆیلو خۆی نه‌ما.
ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ژێر ناوی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌ستی به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ داگیركه‌ری كردووه، سه‌ره‌تا به‌داگیركردنی هه‌شت شاره‌وانی هه‌ده‌په ده‌ستی پێكرد، پاشانیش به‌گرتن و خستنه كونجی زیندانی سیاسه‌تمه‌داران باكور، دواتریش به ناوی ده‌رخستنی لێبوردنی زیندانیان، به پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت زیاتر له 90 هه‌زار زیندانی له لایه‌نگرانی خۆی و مافیا و گه‌نده‌ڵ و تلیاك فرۆش و ژنكوژ و قاتیل و مرۆڤه نه‌خۆشه‌كانی به‌ردا، زیندانیانی سیاسی و رۆژنامه‌وان و كه‌سه خاوه‌ن سیاسه‌ت و بیری جیاوازیشی هێشتنه‌وه له‌به‌رده‌م ره‌حمی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا. له‌ژێرناوی په‌تای كۆڕۆنا ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ڕیگای پەدەکە ده‌یه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی خۆی بۆسه‌ر قه‌ندیل ده‌ستپێبكات، به‌مانایه‌كیتر به‌خه‌ڵك ده‌ڵێن "له‌ماڵه‌كانتان بمێنه‌وه" بۆخۆشیان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن. پەدەکە ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت وانیه و په‌یوه‌ندی به پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیاوه نییه، با هه‌ر ئێستا هێزه‌كانی له‌زینی وه‌رتێ بكشێنێته‌وه.
- سێ گه‌ریلای شه‌هید له‌پێناو چاره‌سه‌ری و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی
هێزی گه‌ریلا كه هێزی ئازادیی كوردستانه و به‌رده‌وام خۆی به به‌رپرسیار ده‌بینێ له‌پێناو ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به ئازادی له‌سه‌ر ئاو و خاكی خۆی بژی، له‌و پێناوه‌ش هه‌رچی له‌ده‌ستی هاتووه كردوویه‌تی، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له شه‌ڕەنگێزییه‌كانی پەدەکە بكات، به‌هاری ساڵی 2017 بینیمان چۆن خۆیان كرده چه‌په‌ر و سەنگەر له‌به‌رده‌م هه‌مه‌ڕه‌كانی پەدەکە له شه‌نگال، به‌هه‌مانشێوه بینیمان جارێكی‌تر سێ گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پەدەکە هۆشیاركه‌نه‌وه جارێكی‌تر له زینی وه‌رتێ به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون، به‌ڵام وادیاره له‌لایه‌ن ره‌سه‌ده‌كانی پارتیه‌وه كراونه‌ته ئامانجی فڕۆكه‌كانی توركیا و شه‌هیدبوون. بێگومان خوێنی ئه‌و سێ شه‌هیده له ئه‌ستۆی پەدەکەیه، چو‌نكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و گێره‌شوێنیه‌یان ده‌رنه‌خستبایه، ئه‌وا پێویست نه‌بوو به رۆژی رووناك و له‌به‌رده‌م فڕۆكه سیخوڕییه‌كان شوێنی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن. ده‌بێ سه‌رانی پەدەکە بزانن چ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه، ئایا زینی وه‌رتێ خوێنی سێ لاوی كوردی شۆڕشگێڕ ده‌هێنێ، كه بوونه قوربانی كردەوه نابه‌رپرسیاره‌كانی پەدەکە؟.
هیچ كه‌سێك به‌ناوی په‌تای كۆڕۆنا له زینی وه‌رتێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ و لێدوانه‌كانی پەدەکە فریوی نادات، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتیان، واتە یه‌كێتی ئه‌و دۆخه‌ی په‌سند نەكردوه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش ئه‌مه‌ی په‌سند نییه، چو‌نكه ئه‌وه‌ی رۆژێك پەدەکەی ناسیبێت ده‌زانێت له زینی وه‌رتێ كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناكات، به‌ڵكو له رێگای زینی وه‌رتێ چیای كارۆخ ده‌كاته ره‌سه‌د بۆ فڕۆكه جه‌نگی و سیخوڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا و ئه‌مریكا، تاكو بتوانن قه‌ندیل داگیر بكه‌ن. بۆیه پەدەکە ده‌یه‌وێت له ژێر ناوی كۆڕۆنا دوو ئامانج بپکێت، یەکەمیان ئەوەیە خۆی بخزێنێتە ناوچەیەکى ژێر دەستی یه‌كێتی و کۆنترۆڵی بکات و ئه‌وه‌یتریشیان ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری توركیا جێبه‌جێبكات، تاكو دڵسۆزیی خۆی بۆ ئه‌و هێزانه ده‌رخات بۆ لێدانی گورز له په‌كه‌كه.
له‌ئێستا رۆشنبیران و نووسه‌ران و خه‌ڵكی وڵاتپارێز ئه‌ركدارن تاكو ئه‌و هه‌وڵه شه‌ڕپێفرۆشتنه‌ی پەدەکە بووه‌ستێنن تاكو زینی وه‌رتێ نه‌كه‌نه ره‌سه‌د و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سوپای توركیا، خۆی له‌خۆیدا هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌شوێنی خۆیاندان و له زینی وه‌رتێش له دوای ساڵی 1994وه خاڵێكی بچووكی پێشمه‌رگه‌ی ینكه هه‌بووه‌وه نه‌بۆته كۆسپ بۆ هیچ كه‌سێك، بۆیه ئه‌وه‌ی بۆته هۆكاری گێره‌شێوێنی هێزه‌كانی پەدەکەه‌ن، بۆیه ده‌بێ فشاره‌كان له‌سه‌ر پەدەکە چڕبكرێنه‌وه، چو‌نكه به‌ناوی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان پەدەکە ده‌یه‌وێت رای گشتیی كوردستانی چه‌واشه بكات، پێویسته رای گشتیی كوردستانی و شه‌قامی كوردیش رێگه له‌و هه‌وڵه گێرشێوێنیانه‌ی پەدەکەه بگرێت. هه‌رچه‌نده سێ گه‌ریلا شه‌هیدبوون، به‌ڵام هێشتاش كات ماوه، ده‌كرێت خوێنی ئه‌و سێ شه‌هیده بكرێت بە هه‌وێنی چاره‌سه‌ری و یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی و له‌یه‌كتر گه‌یشتن.
ژ.ت