گەنجانی کۆبانێ لە دژی گۆشەگیری دەستیان بە رێپێوانی درێژمەودا کرد

گەنجان لە هەرێمی فورات لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە رێپێوانێکی درێژ مەودا کرد کە بەدرێژایی ئەمرۆ بەردەوام دەبێت.

لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەسەدان گەنجی هەرێمی فورات لە گوندی هەلنجێی کۆبانێ کۆبوونەوە.

گەنجان بە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و دروشمی وەفاداری و دڵسۆزی بە ئۆجالانەوە روویان کردە گوندی ئەلپەلورەی رۆژئاوای کۆبانێ.

گوندی ئەلپەلورە یەکەم شوێنە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کاتی پەڕینەوەی بەرەو رۆژئاوای کوردستان یەکەمجار چووبووە ئەو گوندە.

بەر لە دەستپێکردنی رێپێوانە ١٢ کیلۆمەتریەکە، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان گەنجان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان. دواتریش ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی فورات حەسەن مستەفا لێدوانی دا.

حەسەن مستەفا باسی لەوەکرد کە لە رێگەی گۆشەگیرییەوە هەوڵ دەدەن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن و وتی، "بەڵام ئێمە وەک گەنجان رێگەی تێکۆشان و بەرخودانمان گرتووەتەبەر. تا ئازادی لە سەر هزر و ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ دەبین. لە سایەی هزری رێبەر ئاپۆوە ئێمە ئازادیی خۆمان ناسی، رێگامان رووناک بووەوە، ئازادی ژن مسۆگەر بوو، گەنجان ئازادبوون. لەبەر ئەوەش ئێمە هەموو کات لە گۆڕەپانەکاندا دەبین و لەسەر رێگەی ئازادیدەبین".

دوای لێدوانەکە رێپێوان دەستیپێکرد و گەنجان روویان کردە گوندی ئەلپەلور.

هـ . ب