پێشبینی دەکرێت ئەمرۆ بریار لە سەر دۆسیەی کۆبانێ بدرێت
پێسبینی دەکرێت ئەمرۆ بریار لە سەر دۆسیەی کۆبانێ بدرێت کە تیایدا ١٠٨ سیاسەتمەدار کورد کە ١٨یان زیندانین، لەوانە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش دادگایی دەکرێن.
پێسبینی دەکرێت ئەمرۆ بریار لە سەر دۆسیەی کۆبانێ بدرێت کە تیایدا ١٠٨ سیاسەتمەدار کورد کە ١٨یان زیندانین، لەوانە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش دادگایی دەکرێن.
دۆزی کۆبانێ کە وەک فرت و فێڵ و ساختەکارییەکی دەسەڵات لە دژی هەدەپە دادەنرێت، بە پاساوی خۆپیشاندانەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ کراوەتەوە.
لە دۆسیەکەدا کە ١٠٨ سیاسەتمەدار دادگایی دەکرێن، ١٨ کەسیان زیندانین و ئەمڕۆ دانیشتنی بریاردان لە دۆسیەکە بەڕێوەدەچێت.
دانیشتنەکە لە هۆڵی زیندانی سینجان بەڕێوەدەچێت. هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەمئۆغیولاری و تونجەر باقرخان ئامادەی هۆڵی دادگا دەبن.
پێشبینی دەکرێت سیاسەتمەدارانی زیندانی بەشداری لە دانیشتنەکەدا نەکەن. ناوی سیاسەتمەدارە زیندانیەکان بەم جۆرەیە: "فیگەن یوکسەکداغ، سەلاحەدین دەمیرتاش، عەلی ئورکوت، گونای کوبیلای، نەزمی گور، ئیسماعیل شەنگول، بولەند پارماکسز، ئاڵپ ئاڵتنۆرس، سەباحەت تونجەل، زەینەب کارامان، زەینەب ئۆلبەجی، ئاینور ئاشان، ئایشە یاغیجی، ئایلا ئاکات ئاتا، دیلەک یاغلی، پەرڤی ئۆدونجو، مریەم ئادیبەلی و گوڵتەن کشاناک.
هـ . ب